نارۆس یەکەم کاری هونەری بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بەناوی
"یەڵا" بڵاوکردەوە.
ئەم گۆرانییە بەھاوبەشیە لەگەڵ گۆرانیبێژی ئەلبانی
"بانی" بە زمانی کوردی و ئەلبانی و ئینگلیزی وتراوە، لە ئاستێکی زۆر بەرز
و جیھانی دایە، هەروەها لەلایەن ستافێکی زۆر پڕۆفیشناڵ بەرھەم ھاتووە لە ووڵاتانی
ئەلبانیا و مۆنتەنێگرۆ و ئەڵمانیا دیمەنەکانی تۆمار کراوە، شێوازێکی زۆر جوان و نوێیە
لە نێو کۆمەڵگای کوردی و جیھان دا.
ئەم ڤیدیۆکلیپە
لەلایەن" TikTak Music"
بەرهەمهێنراوە، مۆسیقا و تێکستەکەی تایبەتە بە " BANI & NAROS KING"، میکس و ماستەرینەکەی" BUCI" بۆی کردووە.
نارۆس خەڵکی تەق تەقە و لە ئێستادا دانیشتوی ووڵاتی
ئەڵمانیایە و ماوەی ١٢ ساڵە لەوێ دەژی، ئەمە یەکەم ڤیدیۆکلیپییەتی کە بڵاویکردووەتەوە.
ر.ئ