تووشبوون به کرمی ڕیخۆڵه‌کان و گه‌دده به یه‌کێک
له به‌ربڵاوترین نه‌خۆشییەکانی کۆئه‌ندامی هه‌رس داده‌نرێت و نزیکه‌ی %۱۰ دانیشتووانی جیهان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێن به تایبه‌ت له وڵاته
داوکه‌وتوو و هه‌ژار نیشنه‌کان دا که خزمه‌تگوزاری ئاو و ئاوه‌ڕۆیان له ئاستی پێویست نیه.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە کۆمەڵێك
لە دیارترین نیشانەکانی تووشبوون بە کرمی ریخۆڵە کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن:
گرنگترین نیشانه‌کانی :
۱. ئازاری ناو سك.
۲. سکچوون و دڵتێک هه‌ڵاتن یان ڕشانه‌وه.
۳. ئاوسانی سک و غازاتی زۆر.
٤ .
بێهێزی هه‌موو جه‌سته و و هیلاکی و شه‌که‌تی
به‌رده‌وام و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان یان سیس
بوونی پێست.
٥ .
خوران یان سوور بوونه‌وه‌ی کۆم به تایبه‌ت له شه‌ودا.
٦ .
لاوازی و دابه‌زینی کێش بێ هیچ هۆکارێکی زانراو.
۷. بوونی خوێن له پیسایی دا.
۸. بوونی کرم له ناو پیسایی یان جله‌کانی ژێره‌وه.
۹. دواکه‌وتنی گه‌شه‌ی مناڵ و به‌دخۆراکی
و که‌مخوێنی.