هەڵبژاردنی کەسێکی گونجاو بۆ ژیانی
هاوسەری کارێکی ئاسان نییە، بەڵام زانینی هەندێک ڕێنمایی یارمەتیدەرێکی باش دەبێت
تا کەسێکی شیاو بدۆزیتەوە و ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێکبهێنیت.
ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکدا ئاماژە بە
کۆمەڵێک ڕێنمایی و هەنگاو دەکات بۆئەوەی بتوانیت کەسێکی گونجاو بۆ ژیانی هاوسەریت
هەڵبژێریت، ئەوانیش:
- گرنگی
بە شێوەی دەرەوە مەدە بزانە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات شێوەش دەگۆڕێت.
- دەرفەت
بدە بەو کوڕە یان کچەی کە هەستت کرد شایەنییەتی ئەو دەرفەتەی پێبدەیت.
- لە
زۆربەی بارودۆخە جیاوازەکاندا تاقیبکەرەوە و باشی و خراپییەکانی بزانە.
- ڕیگە
مەدە هەرگیز بکەویتە ژێر کاریگەریی لایەنی ئابوری کەسەکەوە
- لەسەرەتاکانی
ناسیندا بە مێشک بیرکەرەوە چونکە بەو جۆرە دەتوانیت بڕیاری دروست بدەیت.
- چاودێری
ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی بکە کە لە گەڵتدا ئەنجامی دەدات بزانە گرنگیت پێدەدات یان
پشتگوێت دەخات.
- ڕاوێژ
لەگەڵ کەسێکی شارەزا و تێگەشتوو بکە دەربارەی ئەو بابەتە
- مەکەوەرە
ژێر کاریگەری وشە و قسە ڕۆمانسی و پیاهەڵدانەکانی، بە وردی چاودێری ڕەفتار و قسەکانی
بکە.
- دڵنیابەرەوە
کە ئەم تایبەتمەندییانەی تێدایەو وەکو کەسێکی تێگەشتو و پێگەیشتووە، بەرپرسیارێتی
هەڵدەگرێت، ڕێز لە ئافرەت دەگرێت و بەرگری لە مافەکانیان دەکات، بە مێشک و شارەزاییەکانی
بڕیار دەدات و هیوا و خەونی هەیە .