دوای ئەوەی ژەمێك
دەخورێت پێویستە هەندێك کار و جوڵە و چالاکی نەکرێت کە دەبێتە هۆی تێكچوونی کرداری
هەرس و تووشبوون بە گرفت.
ماڵپەڕی "العربیة"
لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو شتانە کردووە کە نابێت دوای نانخواردن بکرێن،
لەوانەش:
- مەشقی قورس کە واتلێبکات
زۆر بجوڵێیت
- شتنی ددانەکان،
چونکە زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت لەجیاتی سوود
- خواردنەوەی چا و
قاوە، چونکە ئەو کافایینەی تێیدایە سوودی خواردنەکان کەمدەکاتەوە
- جگەرەکێشان دەکرێت
کاریگەریی لەسەر کرداری هەرس و هەناسەدان هەبێت
- پیاسەکردن راستەوخۆ
دوای نان خواردن
- خواردنەوەی ئاوی
سارد دەکرێت کاری گەدە تێكبدات
- خواردنی میوە دوای
نان خواردن کرداری هەرس تێكدەدات و دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوونی گەدە بە هەندێك
گرفت.
- چوونە حەمام و خۆشتن
دوای نانخواردن دەبێتە هۆی تووشبوون بە دڵتێکهەڵاتن
- لەبەرکردنی جلی تەسك
و ناڕەحەت
- خەوتن راستەوخۆ دوای
نان خواردن کرداری هەرس دەوەستێنێت