هونەرمەندی دیاری
تورکیا بولێنت ئارسۆی داوای کردووە کە گۆڕی بۆ ئامادە بکرێت. بە جۆرێک لەگەڵ کێشی
و ستاندەردی ئاینیدا بگونجێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی
حورەی تورکی، بەڕێوەبەری کارەکانی بولێنت لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا
رایگەیاندووە، دوای تێپەڕبوونی ٧ مانگ بەسەر مردنی باوکی بولێنت و دووبارە
بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیەکی ئەو خانمە هونەرمەندە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کە
تیایدا بە بەڕێوەبەری کارەکانی دەڵێت "ئەو گۆڕە تەسک و بچوک نییە"،
بولێنت بیری لەوە کردووەتەوە کە گۆڕێک بۆ خۆی دروست بکات.
ڤێفزی سێڤریک ئاماژەی
بەوەکردووە، شوێنێکی گونجاو بۆ گۆڕی بولێنت ئامادە دەکەن بە جۆرێک کە قوڵ بێت و بەرزکەرەوەی
تێدا بێت، نرخی ئەو گۆڕەی بۆ بولێنت ئارسۆی ئامادە دەکرێت ١.٥ ملیۆن لیرەی تورکی تێدەچێت.
ئ.ل