لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن چرچی و ئاوساوی لە ژێر
چاودا دەردەکەوێت، زۆرکاتیش هۆکارەکانی وەک کەم خەوی و نیگەرانی بەردەوام و نەخۆشی
چرچی و ئاوساوی ژێر چاو زیاد دەکەن، کە دەکرێت بە کەرەستە سروشتییەکان چارەسەر
بکرێت.
ماڵپەڕی بۆڵدسکای هیندی لە بابەتێکی تایبەت
بە جوانکارییدا ئاماژەی بە چۆنێتی بەکارهێنانی دووپێکهاتە کردووە بۆ نەمانی چرچی و
ئاوساوی ژێرچاو.
شیری وشک:
کە بڕێکی زۆر ترشی لاکتیک و ترشی حەلفا
هیدرۆکسی تێدایە و وەک تەقشیر کاردەکەن بۆ لابردنی پێستی مردوو، ئەویش
بەتێکەڵکردنی شیری وشک و هەنگوین یان ئاوی گوڵ بە بڕی یەکسان، بدرێت لە ژێر چاو بۆ
ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی ئاسایی بخورێت، هەفتەی جارێک بۆ دووجار بەکاربهێنرێت.
گیراوەی مۆز:
مۆز جگە لە نەهێشتنی چرچی و ئاوساوی ژێر چاو
سێداریی بەپێستیش دەبەخشێت چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین ئەی و سی و ئی تێدایە، مۆزێک
ورد بکە و بیپلیشێنە و بیدە لە ژێر چاوت، ماوەی ١٥ خولەک پێوەی بێت دواتر بە ئاوی
سارد بیشۆ، رۆژانە ئەم رێگەیە تاقیبکەرەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش.
ئ.ل