توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو منداڵانەی کە
ئیشی ناوماڵ دەکەن لەگەڵ دایک و باوکیاندا توانای پلاندان و رێکخستنی کارەکانیان
باشترە.
ماڵپەڕیnzheraldتوێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، لە راپرسییەکدا پرسیاریان زیاتر لە ٢٠٠ دایک و باوک کردووە، لێیان
پرسیوون کە ئایا بەشداریکردنی منداڵەکانیان کە کاروبارەکانی ناوماڵدا سوودی پێیان
گەیاندووە یاخود نا؟
لە توێژینەوەکەدا ٢٠٧ دایک و باوک بەشدارییان کردووە ، کە
منداڵەکانیان تەمەنیان پێنج بۆ ١٣ساڵ بووە و داوایان لێ کردوون راپرسییەک وەڵام
بدەنەوە تایبەت بە بەشداریکردنی منداڵەکانیان لە کاروبارەکانی رۆژانەدا و پرسیارەکان
تایبەت بوون بە توانا مێشکییەکان، یادەوری، توانای بیردکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی خود.
توژێنەوەکە دەریخستووە، ئەو منداڵانەی ئەرکی
ناوماڵیان راپەڕاندووە وەک ئامادەکردنی خواردن بۆ خۆیان، یان بۆ کەسیکی دیکە،
یارمەتی بەهێزکردنی یادەوری و کۆنترۆڵکردنی رەفتارەکانی داون.
توێژیەوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە هەموو
ئیشەکانی ناوماڵ بێزارکەر نین، هەندێک منداڵ حەزی بە چێشتلێنان هەیە بۆیە لاسایی دایک
و باوکی دەکاتەوە، بەوەش توانا کەسییەکانی بەرز دەکاتەوە.
ر.ئ