بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دوێنێ شەو لە نەخۆشخانەی
منداڵان و لەدایکبوون لە شاری ھەولێر ژنێک بە سکێک پێنج منداڵی بوو.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکردووە، دوێنێ شەو لە نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون
لە ھەولێر ژنێک بە سکێک پێنج منداڵی بووە و منداڵەکان چواریان کوڕن و یەکێکیشیان
کچە.
هاوکات باوکی منداڵەکان بە ئێن ئار تی راگەیاند، پێنج منداڵەکە تا راددەیەک
تەندروستییان باشە و دەشڵێت، "پیشەم کرێکارە و دۆخی ئابوریم باش نییە."
ئەوەشی ئاشکراکرد، جگە لەو پێنج منداڵە خاوەنی دوو کوڕ و یەک کچی ترن.
لەدایکبوونی ژمارەیەک منداڵ بە یەک سک دیاردەیەکی دەگمەنە زۆرجار حکومەتی وڵاتان
هاوکاری ئەو خێزانانە دەکەن کە لە دوو منداڵ زیاتریان بە یەک جار دەبێت.