چەرەساتەکان دەتوانن یارمەتیدەربن لە دابینکردنی
هەندێک خۆراکی منداڵەکەت کە توانای دەروونی و زیرەکییەکەی زیاد دەکەن، هەروەها یەکێکە لە سەرچاوە باشەکانی خۆراك کە
بە ئاسانی دەست دەکەوێت و دەوڵەمەندە بە چەوری و پرۆتینی باش.
ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکی تەندروستیدا
هەندێک چەرەساتی ئاشکراکردووە کە توانای دەروونی و زیرەکیی منداڵەکەت گەشە پێدەدەن،
کە ئەمانەن:
گازۆ:
گازۆ بەتامە و سوودی زۆرە، مادەی کانزایی چاکی تێدایە
وەک (مەگنیسۆم، زینک، ئاسن و فۆسفۆر) ئەوانە باشن بۆ بەرگری جەستە، لەگەڵ ئەوەشدا پەرە
بە کرداری هەرس دەدەن و زیرەکی منداڵەکەت دەدەن.
بادەم:
بادەم بەوە ناسراوە کە سوودی بۆ گەشەی منداڵ هەیە،
فیتامین E تێدایە کە توانای تەرکیز و زیرەکی منداڵەکەت بەرز دەکاتەوە.
گوێز:
گوێز تەندروستە بۆ گەشەی مێشک و ، دەوڵەمەندە بە
کانزاکانی وەک ئاسن و کالیسیۆم و زینک و مس. سەرچاوەیەکی نایابی ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا
٣ و ڕیشاڵ و پرۆتین و پێویستە رۆژانە بدرێت بە منداڵان.
عەلی بابا:
دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و تایبەتمەندی دژە
ئۆکسیدی هەیە، هەروەها مادەی کانزایی وەک (ئاسن، زینک و مس).
فستق:
لەگەڵ ئەوەی تامی خۆشە، چەوری تەندروست، ئاسن، ڤیتامینE،
زینک و ماددە ریشاڵییەکانی تێدایە، بەمەش سوودێکی باش بە منداڵەکەت دەگەیەنێت.