بەرانێک سێ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت

PM:08:25:24/05/2022

5168 جار خوێندراوەتەوە

 

لە وڵاتی سودان بەرانێک بەهۆی ئەوەی بووەتە هۆکاری گیانلەدەستدانی ژنێک، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی لاد بایبڵ، بەرانێک لە سودان لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە، ئەویش دوای هێرشیکردووەتە سەر ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بەناوی " ئەدهێیو چاپین" و لە ئەنجامدا بەهۆی سەختی برینەکەوە گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسی ئەو وڵاتە قسەی بۆ رادیۆی " Eye Radio" کردووە و رایگەیاندووە، بەرانەکە بەشاخەکانی خۆی کێشاوە بە ژنەکەدا و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

پۆلیسیش ئەوەشی روونکردووەتەوە، کە رۆڵی ئەوان دابینکردنی ئاسایشە و کۆتایی هێنانە بەشەڕەکان، ئێستا بەرانەکە لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەرە.

ئەفسەرێکی ئەو بنکەیەی بەرانەکەی تیادا دەستبەسەرکراوە ئاشکرایکرد " خاوەنەکەی بێتاوانە، بەرانەکە خۆی ئەم تاوانەی کردووە و شایەنی ئەوەیە دەستبەسەربکرێت و دوای دادگا بڕیاری خۆی لەسەر بدات، بەرانەکە تا سێ ساڵی تر لە کەمپێکی سەربازی دەستبەسەر دەبێت".

دادگای ئەو ناوچەیەش داوایان لە خاوەنی بەرانەکە کردووە کە دەبێت پێنج مانگا وەک قەرەبوویەک بداتە خانەوادەی ژنەکە.

ر.ئ