پەنابەرە ئۆکرانییەکە کە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوە بەریتانییەکە دروستکرد
کە لە ماڵەکەیان دەمایەوە لە روونکردنەوەیەکدا ئاشكرایکردووە کە ئەو بەرپرس
نییە لە تێكچوونی پەیوەندی ئەو پیاو و ژنە بەریتانییە.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "الیوم السابع"دا ئاماژە بەوەکراوە، سۆفیا
کەرکادیمی تەمەن ٢٢ ساڵ کە پەنابەرێکی ئۆکرانیە و بەهۆی شەڕی وڵاتەکەیەوە چووەتە
بەریتانیا، لۆرنا و تۆنی جارنێتی هاوسەری لە برادفۆرد ماڵەکەیان بۆکردەوە، بەڵام
جارنێت کەوتە داوی خۆشەویستی ئەو کچە پەنابەرە و هاوسەرەکەی بەجێهێشت و بەیەکەوە
رۆیشتن.
جارنێت لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەو بەرپرسیار نیە لە روخانی پەیوەندی ئەو دوو
هاوسەرە و دەڵێت، "هەرگیز بەبیرمدا نەهات شتێکی وا بکەم، من ئەو خێزانەم
خۆشویست و کاتێکی زۆرم لەگەڵ لۆرانا بەسەربردووە و هەوڵمدا یارمەتی بدەم، بەڵام
ئەو دووڕوو بوو و گومانە بەردەوامەکانی لەگەڵ دڵەڕاوکییەکانی وای لە من و تۆنی کرد
لەیەکتر نزیك ببینەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "ئەم دۆخە بەهۆی رەفتاری ئەو ژنەوە دروستبووە کە
بەردەوام وا گومانی دەکرد شتێك هەبێت بەڵام نەبوو، بۆیە ئەمە هەڵەی ئەوە نەك من".