مەحشی پەتاتە یەکێكە لە
جۆرە باوەکانی مەحشی کە زۆر کەس ئارەزوو خواردنی دەکات و بە چەند هەنگاوێکی ئاسان
ئامادە دەکرێت.
پێداویستییەکان:
١٠ پەتاتە
روبعە کیلۆیەك گۆشت
خوێ بەپێی پێویست
یەك کەوچك کاری
یەك کەوچك ڕوبەهەنار
یەك کەوچك جاترا
چوار تەماتە (پاکی بکە
و وردی بکە)
یەك پیاز (وردکراو)
دوو کەوچك زەیتی زەیتون
روبعە کوپێك سنۆبەر
شێوازی ئامادەکردنی:
لە ناو تاوەیەکدا زەیتی
زەیتوونەکە گەرم بکە و پیازەکەی تێدا سوور بکەرەوە، ئینجا گۆشتەکەی تێبکە و خوێ،
کاری، ڕوبەهەنار و سنۆبەرەکە بکە بەسەریدا و سووری بکەرەوە.
پەتاتەکان پاك بکە و
ناوەکەی دەربهێنە، ئینجا گۆشتە سوورکراوەکەی تێبکە و یەكە بە یەکە بیکەرە ناو مەنجەڵێکەوە،
دواتر تەمامە وردکراوەکە لەگەڵ خوێ و جاترا بکە بەسەریدا و بیکەرە سەر ئاگرێکی ناوەند
و بۆ ماوەی ٤٥ خولەك بیکوڵێنە و بە گەرمی پێشکەشی بکە.