پێشبینی ئەمرۆی بورجەکان

AM:11:38:24/05/2022

3984 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

لەوانەیە ئەمڕۆ لە دۆخێکی باشدا بیت، بەڵام ئاگات لەو دۆخانە بێت کە لەوانەیە تووشی شڵەژان و دڵەڕاوکێت بکەن، وریابە کە زانیاری هەڵە یان ناتەواو بە هیچ کەسێك نەڵێیت، چونکە دەکرێت بەهۆی رەفتارەکانی تۆوە هەندێك کەس هەڵبچن و تووڕە ببن.

گا 20/4 - 20/5

نەرمی لە مامەڵەکردندا شتێکی گرنگە و لەوانەیە ببێتە هۆکارێک بۆ سەرکەوتنی هەندێک لە پرۆژەکان، ڕێگە مەدە کە بارودۆخەکان تۆ سنوردار بکەن یان لە ڕێگربن لەبەردەمتدا، پێویستە بەرەنگاری ئاستەنگەکان ببیتەوە.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ دڵنیابە لەوەی کە هەموو شتێک لە شوێنێکی گونجاودایە، وریابە و زیادەڕەوی مەکە لە خەرجییەکانتدا چونکە دەکرێت گرفتی ماددیت بۆ دروست ببێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

بە خێرایی دەگەیتە بەرزترین لوتکەکان و پشتگیری لە دەورووبەرەکەتەوە وەردەگریت، باشتروایە ئەم پشتگیرییە بە هەند وەربگریتو سوودی لێ ببینیت و سوپاسگوزاری ئەو کەسانە ببیت.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ درك بەوە دەکەیت کە قورسە بۆت کە مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەیت بەتایبەت لەسەر ئاستی سۆزداری، لە هەمان کاتیشدا پێویستت بە گرنگیپێدانی کەسانی دیکە هەیە، بۆیە خۆپەرس مەبە و شتانێك مەکە کە ئارەزوو ناکەیت لەگەڵ خۆتدا بکرێت.

فەریك 23/8 - 22/9

هەندێک کات هەیە کە هەست بە تەنیایی دەکەیت وێرای ئەوەی کەسانێکی زۆر بە دەورووبەرتەوە هەن، هەست بەوە دەکەیت کە کەس نیە لێت تێبگات و بتخوێنێتەوە ئەمەش وادەکات زیاتر نیگەران ببیت.

تەرازوو 23/9 - 22/10

زۆر قسە دەکەیت و ئارەزوو دەکەیت کۆمێنت بدەیت لەسەر ئەو شتانەی کە لە دەورووبەرتدا روودەدەن، ئەمەش رەنگە تووشی کێشەت بکات و تەنانەت پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی دیکەدا تێكدەدات.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ میزاجێکی خراپت هەیە چونکە هەموو شتێك بەخاوی دەڕۆن و بەپێچەوانەی رۆژەکانی دیکەوە دەبن، وریابە لە رەفتارەکانت و قسەکانتدا لەگەڵ خۆشەویستەکەت بۆئەوەی تووشی گرفت نەبیت لەگەڵیدا.

كەوان 22/11 - 21/12

کەسێك کە بە هاوڕێی خۆتی دەزانیت ئەمڕۆ تووشی نیگەرانیت دەکات و بێهیوات دەکات و درك بەوە دەکەیت کە ناتوانیت چیتر متمانەی پێبکەیت، وریابە و بزانە کە زۆرکەس هەن لە پشتەوە راستگۆنین لەگەڵتدا.

گیسك 22/12 - 19/1

لە خۆشەویستی و ئەشقدا دەژیت بەدرێژایی کات بەدوای نیوەی دوەمتدا دەگەڕێیت، ئەگەر کەسێك لە ژیانتدایە چاوەڕێی سوپرایزێك ببە لێوەی، ئەگەر کەس لە ژیانتدا نیە ئەوا کەسێك دێتە ژیانتەوە کە سەرسامتە.

سەتڵ 20/1 - 18/2

بیری پەیوەندییەکی رابردووت دەکەوێتەوە و ئەمڕۆ هەندێك شتت بۆ دەردەکەوێت کە لە رابردوودا نەتدەزانی، پێویست ناکات هەست بە پەشیمانی بکەیت و هەوڵبدە لەخۆت ببوریت بۆئەوەی بتوانیت هەنگاوێکی باشتر بنێیت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

پێدەچێت ئەمڕۆ وا هەست بکەیت کە یەکێك لە خێزانەکەت شتێکت لێدەشارێتەوە، کەشی ئەمڕۆ دەبێتە هۆی هەستکردنت بە دڵەڕاوکێ و تووشبوونت بە نیگەرانی، دەتەوێت بزانیت ئەو شتە چییە کە لێت دەشارنەوە تا بتوانیت بارودۆخەکە ئاسایی بکەیتەوە.