ژنێك لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە زانکۆ دەردەچێت

PM:11:23:23/05/2022

2020 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی ئەمەریکی تەمەن ٨٢ ساڵ توانی خەونەکەی بەدی بهێنێت و شەهادەی زانکۆ لە کارگێڕی کاردا لە ویلایەتی میرلاندی ئەمەریکیدا وەربگرێت.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی " wjla"ی ئەمەریکیدا باس لەوەکراوە، مای بێڵ خەونی ئەوەی هەبوو بەسەر شانۆیەکدا بروات بۆ وەرگرتنی شەهادی دەرچوون لە زانکۆی میریلاند، بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆتایی حەفتاکانی تەمەنیدا گەڕایەوە بۆ خوێندن.

بێڵ بۆماوەیەکی زۆر وەك پەرستار کاری کردووە، بەڵام بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ خوێندنی کارگێڕی کار، بۆئەوەی بتوانێت کاری تایبەتی خۆی دروست بکات و بەرەو پێشەوەی ببات.

ئەم ژنە دوای ئاهەنگ گێڕانی بە تەمەنی ٨٢ ساڵی شەهادەی زانکۆی وەرگرت و گەیشت بە خەونەکەی.