بۆ تەندروستیت.. لە کاتی خۆڵباریندا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە

PM:07:46:23/05/2022

7504 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی خۆڵباریندا گرنگە بۆ سەلامەتی تەندروستیت لە ماڵ نەچیتە دەرەوە و پەنجەرە و دەرگای ماڵە دابخەیت، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی و کۆکەی توند و زیانگەیاندن بە سییەکان.

ماڵپەڕی لەیالینای لوبنانی لە بابەتێکی تەندروستیدا کۆمەڵێک رێنمایی خستووەتە ڕوو بۆ بەدوربوون لە زیانەکانی خۆڵبارین، ئەوانیش:

یەکەم: تا ئەو ئاستەی دەتوانیت لە ماڵ مەچۆرە دەرەوە.

دووەم: دەرگا و پەنجەرەکان داپۆشە و ژێردەرگاکان بە پەڕۆ بگرە و پەردەی پەنجەرەکانی ماڵەکەت دابدەرەوە.

سێیەم: کاتێک ناچاربوویت بچیتە دەرەوە ئەوا دەمامک ببەستە.

چوارەم: لەپێناو پاراستنی چاوت چاویلکە لەچاو بکە.

پێنجەم: لەکاتی چوونە دەرەوەدا دەست لە چاوت مەدە و مەیخورێنە بۆ ئەوەی توشی هەوکردن و سوربوونەوە نەبێتەوە.

شەشەم: ناوبەناو دەست و دەمو چاوت بشۆ بۆ ئەوەی توز و خۆڵەکە نەچێتە سییەکانتەوە.

حەوتەم: لەکاتی هەستکردن بە تەنگەنەفەسی و کۆکەی توند بە خێرایی سەردانی نەخۆشخانە بکە.

هەشتەم: بەردەوام بە وریاییەوە ئاگاداریی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوابە.

ئ.ل