سەباح رەواندزی نوێترین بەرهەمی بڵاودەکاتەوە

PM:06:40:23/05/2022

6188 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەباح رەواندزی سەرقاڵی ئامادەکردنی کلیپێکی نوێیە بەناوی "رەواندز" لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویدەکاتەوە.

سەباح رەواندزی لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گۆرانی "رەواندز" نوێترین کاری هونەرییەتی و بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بەرهەمەی ئاوازی فۆلکلۆرە بەڵام کەمێک دەستکاریی کراوە، تێکستی گۆرانییەکە بەشێکی خۆی نوسیوویەتی، ئامادە و دابەشکردنی سەید ئەحمەد رەواندزییە، محەمەد ئاکرەیی کاری دەنگ و میکس و ماستەرینگی بۆ کردووە، بڵند سۆران کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.

سەباح وتی "ئەم گۆرانییە باس لە شوێنە گەشتیاریی و مێژوویەکانی رەواندز و خەڵکە دەستڕەنگینەکانی سەردەمی میرنشینی گەورەی رەواندز دەکات".

رونیشکردەوە، بڵند پرۆداکشن کاری کلیپکردنی بۆ بەرهەمە نوێیەکەی کردووە و لە شوێنە جیاوازەکانی رەواندز وێنەی گیراوە، لە ئێستاشدا لە قۆناغی مۆنتاجدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەبێتەوە.

No description available.

No description available.

No description available.

ئ.ل