وێنە.. "دەرگای دۆزەخ" گەورەتر بووە

PM:05:16:23/05/2022

23352 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتووانی گوندێکی روسیا رایدەگەیەنن "دەرگای دۆزەخ" لە سیبیریا گەورەتر دەبێت، کە زۆر کەس پێیان وایە "ئەو کونە رێڕەوێکە بۆ چوونە دنیای خوارەوە".

بەگوێرەی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، دانیشتووانی گوندی باتاگای لە یاقوتیای روسیا رایانگەیاندووە چاڵەکە گەورەتر بووە کە بە "دەمی دۆزەخ"، یان "دەرگای دۆزەخ" وەسفیان کردووە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە، ئەو چاڵە گەورەی لە زەویدا هەیە بەردەوامە لە گەورەبوون و زیادبوونی تیرەکەی، کاریگەریی خراپی لەسەر سروشتیی ئەو شوێنە دروستکردووە.

هەروەک لە وێنەکەدا دیارە بورکانی باتاگایکا وەک "تاشە بەردێکی گەورە" دەردەکەوێت، بەجۆرێک ئەگەر گەورەبوونی بەردەوام بێت ئەوا ئەگەری هەیە بەشەکانی چواردەوری قوتبدات.

پسپۆرانیش پێیان وایە هۆکاری ئەو چاڵە گەورەیە بۆ "ئەو چینەی زەوی دەگەڕێتەوە کە بەهۆی تۆز و خۆڵەوە بەشێوەیەکی ناجێگیر تۆپەڵبوون"، لە ئێستادا بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە شیدەبێتەوە و شەق دەبات.

زانایان ئاشکرایانکردووە، "ئەو چاڵە گەورەیە" بەهۆی دەرچوونی گاز لە چینەکانی ناوەوەی زەوی گەورەتر بووە، ئاماژەشیان بەوەکردووە، لە ساڵێکدا نزیکەی ٢٠ بۆ ٣٠ مەتر گەشە دەکات.

صورة التقطتها وكالة الفضاء الأميركية

ئ.ل