نرخی زێڕ بەرزبووەوە

PM:04:40:23/05/2022

12504 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی بازاڕەکانی زێری جیهانی، ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێر بەرزبووەوە بۆ هەزار و ٨٦٤ دۆلار و لە ئێستاشدا نرخەکەی هەزار و ٨٥٥ دۆلارە و بەراورد بە دوێنێ نۆ دۆلار بەرزتر مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی هەر گرامێک زێڕیش ٥٩ دۆلار و ٦٧ سەنتە و هەر کیلۆگرامێکیش بە ٥٩ هەزار و ٦٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە بازاڕەکانی هەرێمیش نرخی هەر مسقاڵێک زێر نزیکەی چوار هەزار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ٢١ به ٣٩٢ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٣٣ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٢ به ٤٠٦ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٤١ هەزار دینارە.