چۆنێتی دروستکردنی کفتەی سابونکەران

PM:12:09:23/05/2022

8864 جار خوێندراوەتەوە

کفتەی سلێمانی یاخود کفتەی سابونکەران بە بەناوبانگترین و بەتامترین جۆری کفتە ناسراوە لە کوردستاندا و چ لە شێوازی دروستکردن و پێکهاتەکانیشیدا تایبەتمەندی خۆی هەیە.

کەرەستەکان بۆ چوار کەس:

١ کوپ بڕوێش نیو کوپ برنج نیو کیلۆ گۆشت (دەبێت بە دەست ورد بکرێت)دوو سەلک پیازکەرەوزبەهارات و خوێ بە پێی ئارەزووگوێز و کشمیش بە پێی ئارەزوو

چۆنێتی ئامادەکردن:

برنجەکە بە بێ رۆن و چەوری دەکوڵێنیت و دواتر وەک هەویری کوبە دەیشێلیت، لە کاتێکدا خەریکی کوڵاندنی برنجەکەیت بڕوێشەکە لە ناو ئاودا دابنێ تا بخوسێت و دواتر بیگوشە و ئاوی پێوە مەهێڵە و لەگەڵ برنجەکەدا بیشێلە،گۆشتەکە دەبێت بەدەست لەتبکرێت و بکوڵیندرێت، پیاز و کەرەوزەکە ورد دەکرێت و لە کاتێکدا کە گۆشتەکە خەریکە ئاوەکەی هەڵدەچنێت کەمێک زەیت بکە بەسەریدا و دواتریش پیاز و کەرەوزەکەی لەگەڵدا سوربکەرەوە، و ئەگەر ئارەزووت لە گوێز و کشمیشەکەش بوو بۆی زیادبکە و پاشان بەهارات و خوێیەکەش بکە بەسەریدا، پاش ئامادەبوونی کەرەستەکان ئینجا دەست بکە بە پێچانەوەی کفتەکە و لەو سوپەدا بیکوڵێنە کە بۆی ئامادە دەکەیت.

چۆنێتی ئامادەکردنی سوپ:

ئەگەر ئارەزوت لێبێت دەتوانیت سپێناخ لەناو رۆن و پیازدا سوربکەیتەوە و پاشان دۆشاوی تەماتەی بۆ زیاد بکەیت و دواتریش بە پێی پێویست ئاو و خوێ و بیبەری رەش بکەیت بەسەریدا و بیکوڵێنیت، دواتریش کفتەکان دەکەیتە ناوی تاوەکو دەکوڵێت و ئامادە دەبێت بۆ پێشکەشکردن.

ر.ئ