ڤیدیۆ..هونەرمەندێکی ناودار بە لایڤ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی ئەنجام دەدات

AM:10:52:23/05/2022

18056 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ "بوسی" ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ "هیشام رەبیع"ی رێکخەری قژی کرد، ئاهەنگەکەش لە یەکێک لە ئوتێلەکانی وڵاتی قاهیرەی وڵاتی میسڕدا ئەنجامدراوە و لایڤی ڤیدیۆی ئاهەنگەکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنیوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەل سۆمەرییە، گرتەڤیدیۆی ئاهەنگی بوسی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی میسڕیدا بڵاوبووەتەوە بەهۆی ئەوەی بە شێوەی لایڤی ڤیدیۆیی ئاهەنگەکەیان پەخشکردووە و چەندین وێنەیان بڵاوکردووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بوسی بۆ جاری دووەمە هاوسەرگیری دەکات، دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٥ لە لایڤێکی ڤیدیۆیدا ئاشکرایکرد لە هاوسەری پێشووی جیابووە کە ناوی " فەتین سەعید"ە، کە بەڕێوبەری پێشووی کارەکانی بووە.