پێشبینی ئەمرۆی بورجەکان

AM:10:05:23/05/2022

62668 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

زوو بەهۆی کێشە سۆزدارییەکانتەوە تووڕە مەبە، پێشبنینی بکە ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت سوپرازێکت بۆ بکات، بەڵام کاردانەوەت زۆر سەیر دەبێت، چونکە تۆ رانەهاتوویت بۆ ئەو شتە رۆمانسیانە.

گا 20/4 - 20/5

ئەگەر ئەگەر بەهۆی قیست و قەرزەوە کەوتوویتەفشارەوە ، بوێری ئەوەت هەبێت رووبەڕوویان ببیتەوە و بەدوای هاوپەیمان و لایەنگردا بگەڕێیت. قۆناغێکی کاتی و دەبێت جارێکی تر خۆر دێتەوە.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ دەتەوێت گەشت بکەیت بۆ دەرەوەی وڵات، هەندێک کەس لەم رۆژەدا هاوسۆزیت ناکەن چونکە دڵتەنگی خۆت دەرنابڕیت بەڵکو تەنها ئاهێک دەکێشیت، ئامۆژگاریت دەکەین هیچ وردەکارییەکی ژیانت بە کەس نەڵێیت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

ئەمڕۆ زۆر دوودڵیت و ئەوەش وادەکات هەندێک گۆڕانکاری رووبدات لە خێزانەکەتدا، بێ خەمە و بەهێزبە شتەکان تێدەپەڕێنیت چونکە تۆ بەهێزیت و توانای رووبەرووبوونەوەت هەیە.

شێر 23/7 - 22/8

ئەمڕۆ هەوڵی بەدەستهێنانی شتێک دەدەیت، گوێ بۆ کەسانی چواردەورت بگرە دەربارەی بارە دەروونییە نائارامەکەت، بێخەمبە ئەمڕۆ کەسەکانی چواردەورت لێتدەبورن.

فەریك 23/8 - 22/9

ئەمڕۆ ئەوەی دەیناسیت لە بارودۆخێکی ناخۆشدایە و خەمبارە، تا دەتوانیت تووڕەیان مەکە و لە گرژی و ئاڵۆزییەکان بەدووربە لەگەڵیان.

تەرازوو 23/9 - 22/10

ئەمڕۆ باری دەروونیت تا ڕادەیەک ناجێگیرە، هەندێک جار ئارام دەبیت و هەندێک جار دەتەوێت شەڕ بکەیت، چێژ لە جوانی و شێوەی شتێک وەردەگریت، بەڵام هەوڵ نادەیت ئاگاداری بیت یان پارێزگاری لێ بکەیت.

دووپشك 23/ 10-21/11

زۆر قورسە بۆ کەس مامەڵەت لەگەڵ بکات بە تایبەت لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، دەبێت بە شێوەیەکی بابەتیانە و ژیرانە قسە بکەیت.

كەوان 22/11 - 21/12

بەهۆی زۆری فشارەکانەوە هەست بە سترێسێکی زۆر دەکەیت، لەوانەیە نەتوانیت بەردەوام بیت لە کارکردن بەهۆی نەمانیتەرکیزکردنتەوە، لەوانەیە ناکۆکییەک سەرهەڵبدات کە ی چارەسەرکردنی قورس بێت.

گیسك 22/12 - 19/1

هەوڵبدە ئەمڕۆ بە تەواوی کارەکانت ئەنجام بدەیت، دەتوانیت بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ هەر ململانێیەک بکەیت کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووت دەبێتەوە، قورسترین شت بۆ تۆ ئەمڕۆ مامەڵەکردنە لەگەڵ بابەتە سۆزدارییەکان.

سەتڵ 20/1 - 18/2

ئەمڕۆ چەند بیرکردنەوە بۆ دێت دەربارەی بە پەیوەندییە ڕۆمانسییەکەتانت، ئەمڕۆ ئارەزووی دۆزینەوەی ڕاستییەکانی پەیوەندییەکەت لەگەڵ کەسێکدا دەکەیت چونکە ئەم پەیوەندییە هێشتا بۆ تۆ نهێنییە و روون نییە.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

لەوانەیە لە ماوەی رابردوودا هەندێک پارەت خەرج کردبێت یان پاشەکەوتت کردبێت، روونە کە هەژماری پارەکانت ڕێک دەخەیتەوە بۆ ئەوەی خۆشی بۆ خۆت و دەوروبەرت بهێنیت لەبری ئەوەی هەست بە بێزاری و نائومێدی بکەیت.

ر.ئ