ئازاری ناوك یەکێكە لە نیشانەکانی تووشبوون بە هەندێك نەخۆشی و حاڵەتی دیاریکراو کە دەبێت بە هەند وەربگیرێن و پشتگوێ نەخرێن.
ماڵپەڕی "ویب طب" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە حەوت لە دیارترین هۆکارەکانی تووشبوون بە ئازاری ناوك کردووە، کە دەبێت هەموو کەسێك بیانزانێت، بەم جۆرە:
١. تێكچوونی کرداری هەرس:
تێكچوونی هەرس دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئازاری سك و تەنانەت ئازاری ناوك.
٢. قەبزی:
دەکرێت قەبزی بۆماوەیەکی درێژخایەن ببێتە هۆی تووشبوون بە ئازاری ناوك.
٣. نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس:
وەڵ هەوکردنی بەکتیری گەدە، گەوکردنی هەناو و گەدە، نەخۆشییەکانی هەناو وەك کرۆن.
٤. نەشتەرگەری:
هەندێكجار لەدوای نەشتەرگەری ئازار لە ناوکدا دروست دەبێت و تا کاتی چاکبوونەوە بەردەوام دەبێت.
٥. هەوکردنی رێڕەوی میز:
ئەم حاڵەتە کە زیاتر لە ژناندا باوە دەکرێت ببێتە هۆی تووشبوون بە ئازار لە ناوکدا بەتایبەت ئەگەر کەسەکە لە تەمەندا بچوك بێت.
٥. دووگیانی:
لەماوەی دووگیانیدا هەستکردن بە ئازار لە ناوچەی ناوکدا حاڵەتێکی ئاساییە بەڵام ئەگەر ئازارەکەی زۆربێت ئەوا دەبێت سەردانی پزیشك بکرێت.
٧. حاڵەتی دیکە:
هەندێكجار بەهۆی تووشبوون بە حاڵەتی مەترسیدارەوە روودەدات وەك بەردی زراو، هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە و هەوکردنی پەنکریاس.