چ سەگ بەخێو
بکەیت یان نا کاتێک سەگێکی نامۆ دەبینیت لە رێگەی ماڵەوە یان باخچەیەک لەکاتی
نزیکبوونەوەی لێی یان کاتێک سەگەکە برسی دەبێت و هێرش دەکاتە سەر، گرنگە بە
وریاییەوە رەفتار بکەیت بۆ ئەوەی بەدوربیت لە هێرشی سەگ و ئازار پێنەگەیەنن.
ماڵپەڕی عەرەب میزی ئیماراتی
رایگەیاندووە، کاتێک سەگێکی نامۆ دەبینیت پێویستە بە وریاییەوە رەفتار بکەیت و
توڕەی نەکەیت بۆ ئەوەی ئازارت پێنەگەیەنێت، هەر بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەرەکە ئەم
رێنماییانەی خستووەتە ڕوو:
یەکەم: ئەگەر
زانیت سەگەکە شەڕانییە و توڕەیە راستەوخۆ سەیری چاوی مەکە، بەڵکو سەیری مەکە و مەجوڵێ
و هێواش هێواش لێی دوربکەوەرەوە.
دووەم: رامەکە
چونکە سەگ غەریزەی راکردنی هەیە، بەڵام ئەگەر کۆمەڵێک سەگی شەڕانی بەرەو ڕووت هات و
توانای بەرگریکردن لاواز بوو، ئەوا بە خێرایی رابکە و بچۆرە شوێنێکی بەرز کە سەگ
نەتوانێت پیایدا سەرکەوێت.
سێیەم: ئەگەر سەگەکە
بەردەوام بوو لەوەی لێت نزیک بێتەوە و هەوڵیدا گاز لێبگرێت، لەم حاڵەتەدا شتێک
بەکاربهێنە بۆ ئەو شوێنەی جەستەت هێرشی دەکاتە سەر، وەک جانتا یان دارێک.
چوارەم: ئەگەر
لە هەموو حاڵەتێکدا زانیت هێرش دەکاتە سەر، ئەوا قۆڵت پارچە قوماشی زیاتری
لێببەستە بۆ ئەوەی ئازار بە ئێسک نەگەیەنێت، بزانە سەگ کاتێک بە ددانەکانی
دەتگەستێت ئەوا بە ئاسانی بەرینادات و رایدەکێشێت، لەو حاڵەتەدا ئەگەر فسار بکەیت
بۆ راکێشانی قۆڵت ئازار پێدەگەیەنێت، باشترە پێشتر قۆڵ بە قوماش پێجابێت تا
کەمترین ئازاری پێبگات.
پێنجەم: لە
حاڵەتێکدا ئەگەر سەگەکە هێرشی کردە سەرت و شەڕتان کرد، هەوڵبدە سەگەکە بدەیت بە
زەویدا لەم کاتەدا وازتلێدەهێنێت، بۆ ئەوەش بە هەموو کیشتەوە خۆت بدە بەسەر
سەگەکەدا.
ئ.ل