لە سعودیە مامۆستایەک لە کاتی وانە وتنەوەدا یەکێک لە
خوێندکارەکانی پارچە پلاستیکێک لە قورگی گیراوە، بە خێرایی چارەسەری سەرەتایی بۆ
دەکات و خوێندکارەکە لە خنکان رزگار دەکات، بەوهۆیەوە مامۆستاکە رێزلێنانی
پێبەخشرا.
بەگوێرەی رۆژنامەی عاجلی سعودی، لە خوێندنگەی مەناهج لە
ریاز مامۆستایەک خوێندکارێکی لە خناکان رزگار دەکات، بەوهۆیەوە لەلایەن بەرپرسانی
ئەو وڵاتەوە عیسا بەن ئەحمەد نەمازی مامۆستا رێزلێنانی پێبەخشرا.
گرتە ڤیدیۆی دیمەنی رزگارکردنی خوێندکارەکە لە تۆرە
کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، لە کاتی وانەوتنەوەدا خوێندکارێک لەپڕ حاڵی
تێکدەچێت کە پارچەیەک پلاستیک لە قورگی گیراوە، مامۆستاکە بە خێرایی بەرەو ڕووی
خوێندکارەکەی دەچێت و فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ دەکات و خوێندکارەکە لە خنکان رزگار
دەکات.
لەدوای هاتنە دەرەوەی پارچە پلاستیکییەکە لە قورگی
خوێندکارەکە، مامۆستاکە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستیی خوێندکارەکەی لەگەڵ خۆیدا
دەیبات بۆ نەخۆشخانە.
ئ.ل