ژنی ئەو پیاوەی لەگەڵ پەنابەرە ئۆکرانییەکەدا هەڵهات هاتە دەنگ

PM:02:48:22/05/2022

71664 جار خوێندراوەتەوە

ژنی ئەو پیاوەی لەگەڵ پەنابەرە ئۆکرانییەکەدا هەڵهات بە گریانەوە دەڵێت کچە ئۆکرانیەکە ئەوەی دەیویست بردی و رۆشت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی، ژنی ئەو پیاوەی کە جێیهێشت ناوی" لۆرنا"ـیە و دەڵێت، کاتێک سەرەتا ئەو کچە ئۆکرانییە هات شوێنمان پێدا، چونکە هەموو کەس سۆزی دەجووڵێت و ئەو کارە دەکات، من دوودڵبووم لەو بڕیارە، بەڵام هاوسەرەکەم ویستی لەسەربوو".

لە درێژەی قسەکانیدا بۆ زە سەن ئەو ژنە وتی" بەهۆی ئەو بارودۆخە ناخۆشەی کە ئۆکرانیا تێی کەوتبوو بڕیارمدا کە باشترین شت ئەوەیە جێگەیەکی بۆ بکەینەوە لە ماڵەکەماندا و یارمەتی بدەین لەو کاتەدا کە پێویستی بە یەکێکە، ئێستاش بەو جۆرە پاداشتی چاکەکەمی دایەوە".

ژنەکە وتیشی، هەر لەسەرەتاوە چاوی لەسەر هاوسەرەکەم بوو، لە کۆتایدا ئەوی ویستی بەدەستی هێنا و خێزانەکەشم گرنگی بەوە نەدا کە دوای ئەو بڕیارەی چی لە ئێمە دەکات، تەنیا لە دوو هەفتەدا هەموو شتەکانی ژیانم گۆڕا، نازانم ئەگەر هاوڕێکانم نەبوونایە چیم بکردایە، ئەوان پشتی منیان بەرنەداوە و لەگەڵمدا بوون.

لە کۆتایی قسەکانیدا ژنەکە وتی" نازانم چۆن هاوسەرەکەم تەنیا لەبەر ژنێک کە چەند رۆژێکی کەمە ناسیوویەتی، پشتی لە ئێمە کرد".

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەو پیاوە بەریتانیە دوای ئەوەی یارمەتی خانمێکی ئۆکرانی داوە و بردوویەتییە ماڵەکەیەوە، بۆ ماوەی ١٠ رۆژ لەگەڵ ژنەکەی و دوو منداڵەکەی پێکەوە ژیاون، دواتر لەگەڵ خانمە ئۆکرانییەکە هەڵهاتووە و ژن و منداڵەکانی بەجێهێشتووە.

ر.ئ


Lorna Garnett says Ukrainian refugee Sofiia was after partner Tony from day one