هەشت ئاماژە دەریدەخەن لە خێزانێکی ژەهراویدا گەورە بوویت

PM:11:03:10/05/2022

23576 جار خوێندراوەتەوە

دوودڵی، شاردنەوەی هەستەکان، متمانە بەخۆنەبوون، ئەمانە لەوانەیە هەندیک جار لە دایک و باوکەوە بۆ نەوەکانیان بگوازرێتەوە و کار لە قۆناغی منداڵیان دەکات، لە ئەنجامدا منداڵەکان رەخنەی تووند لەخۆیان دەگرن، هەست بە بێهیوایی دەکەن، و کێشە بۆ ژیانی کۆمەڵایەتییان دروست دەکات.

ماڵپەڕی برایت ساید، لە بابەتێکدا هەندێک ئاماژەی ئاشکراکردووە کە دەریدەخەن تۆ لەناو خێزانێکی ژەهراویدا گەورە بوویت، کە ئەمانەن:

١. کاتێک خێزانەکەت بەکارت دەهێنن بۆ مەبەستی شەخستی خۆیان، وا دەکات کە تۆ چیتر متمانە بە چواردەورت نەکەیت و نزیکیان نەکەویت.

٢. زۆر لات ئەستەم دەبێت پەیوەندی کۆمەڵایەتی ببەستیت و کەس بە راست دانەنێیت و بڕوات پێیان نەمێنێت.

٣. کە لە ژینگەیەکی ژەهراویدا گەورە دەبیت و داوای زۆرت لێ دەکرێت و بە هیچ رازی نابن، بۆیە تۆش کە گەورە دەبیت شکستەکان قبووڵ ناکەیت و متمانە بەخۆ بوونت کەم دەبێتەوە، لە بچووکترین هەڵەدا خەم داتدەگرێت و ترست لێ دەنیشێت.

٤. ئەگەر دایک و باوک پەیوەندییەکی توندوتیژیان لەگەڵ منداڵدا هەبێت، منداڵەکە لەوانەیە کێشەی بۆ دروست ببێت لە جیهانەکەی خۆی، لە ناسنامەکەی و لە متمانە کردن بەخۆشی.

٥. زۆر رەخنە لە خۆت دەگریت و هەمیشە سەرزەنشتی خۆت دەکەیت.

٦.توندوتیژی لە قسەکردندا وا دەکات هەستەکانی منداڵ بخەنە لاوە، لە ئەنجامدا منداڵەکە ئەگەر ویستی هەستەکانی دەرببڕیت، ئەوا خێزانەکەی بەباشی مامەڵەی لەگەڵدا ناکەن، ئەمەش وا دەکات لەسەر ئەو خووە ڕابێت و ئازارەکانی بشارێتەوە.

٧. هەرچەند گەورە ببیت، دایک و باوک بە منداڵت بزانن، متمانەت پێ ناکەن، ناهێڵن خۆت کۆنترۆڵی ژیانی خۆت بکەیت، هەمیشە وا لە منداڵەکەیان دەکەن هەست بە تاوان بکات.

٨. ئەو منداڵانەی لە خێزانێکی ژەهراویدا گەورە دەبن هەمیشە هەست بە راڕایی و دوودڵی دەکەن، چونکە باری خێزانییان جێگیر نییە، بەباشی مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێت و هەست بە پارێزراوی ناکەن.

ر.ئ