هەموو دایك و باوکێك هەوڵدەدەن
پێداویستییەکانی منداڵەکەیان دابین بکەن و دڵخۆشیان بکەن، بەڵام هەندێکجار گرنگیپێدانی
زیاد لە پێویست وادەکات منداڵ پەروەردەی تێكبچێت و بەرەو خراپبوون بچێت.
ماڵپەڕی " timesofindia" ئاماژەی بە هەشت نیشانە
کردووە کە دەریدەخەن زیاد لە پێویست نازت بە منداڵەکەت داوە و دەبێت ئەو شێوازی پەروەردەیە
بوەستێنرێت بۆئەوەی لەداهاتوودا منداڵەکەت خاوەن کەسایەتییەکی خراپ نەبێت، بەم جۆرە:
١. لە هیچ رازی نیە، دایك
و باوکی هەرچی بۆبکەن هەر ناڕازییە و درك بەو شتانە ناکات کە پێیان بەخشیوە.
٢. وادەزانن کە ئەوان هەموو
کات جێگەی سەرنجن و هەموو شتێك پەیوەندی بە ئەوانەوە هەیە.
٣. لۆمەی کەسانی دیکە دەکەن
بۆ هەڵەکانیان.
٤. تەنها خۆیان خۆشدەوێت
و تایبەتمەندی نێرسیزمیان پێوەدیار.
٥. هەرگیز رازی نابن بەوەی
داوایەکیان رەت بکرێتەوە و ئەگەر شتێکی وا رووبدات تا سنوری خەمۆکی دەچن.
٦. زوو هەڵدەچن و تووڕە دەبن
ئەگەر ئەو شتەیان پێنەدرێت کە دەیانەوێت،
٧. پەیوەست نین بە هیچ شتێکەوە
و هەرگیز هەوڵنادەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتانەی کە دەیانەوێت.
٨. هەموو شتێك رەت دەکەنەوە
و رازی نابن بەو قسانەی پێیان دەوترێت و بەو فەرمانانەی کە پێیان دەدرێت.