توێژەران دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان
کردووە بەبەراورد بە کەسە سینگڵەکان چانسی باشتریان هەبوو
لە رزگاربوون لە نەخۆشییە مەترسییەکانی وەک شێرپەنجە.
ماڵپەڕی "کلیڤلاند کلینیک" ئەمەی ڕوونکردۆتەوە و دەڵێت.
لە راستیدا هەبوونی خێزانێک کە پاڵپشتیت بکات، یارمەتی
دەدات بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و پەستانی خوین کەم دەکاتەوە و وا دەکات خواردنی
باشتر بخۆیت و بەچالاکر بمێنیتەوە.
توێژینەوەیەک دەریدەخات، کاتێک کە هاوسەرگیری دەکەیت،
ئەوا چانسی گیان لەدەستدانت بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کەم دەبێتەوە وەک نەخۆشییەکانی
دڵ و شێرپەنجە.
لە تویژینەوەیەکدا کە لەگۆڤاریکدا بڵاوکرایەوە
تایبەت بە شێرپەنجە، تەماشای ٧٨ هەزار هاوڵاتی کەنەدی کران کە لەماوەی نۆ ساڵدا
تووشی شێرپەنجە بووبوون.
دەرکەوت کە %٢٧ ئەو پیاوانەی تووشی شێپرەنجە
بوون سینگڵ بوون و ئەگەری گیان لەدەستدانیان زیاتر بووە لەوانەی هاوسەرگیریان پێکهێناوە.
توێژینەوەیەکی تریش لە گۆڤارێژکی پیزیشکی بەناوی
"ئۆنکۆڵۆجی" لە ٢٠١٣ دا دەرچووم تیایدا دەریخست ئەو کەسانەی خێزاندارن لە%٢٠
کەمتر مەترسی تووشبوونیان هەیە وەک لە کەسە سینگڵەکان.
ئەو شێرپەنجانەی کە تووشی دەبن وەک، پرۆستات، مەمک
و ریخۆڵە، و هاوسەرگیری زۆر باشتر بووە بۆیان وەک لە چارەسەری کیمیایی.
سوودەکانی هاوسەرگیری چییە بەرامبەر شێرپەنجە؟
%٧٠کەسەکان هاوسەرەکانیان لەگەڵیاندا دەمێنیەوە لەکاتی
پرۆسەی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەدا.
لە قۆناغەکان سەرەتادا زووتر چاکتر دەبنەوە بەهۆی
هاندانی خێزانەکەیانەوە.
لەڕووی داراییەوە باشترن و دەتوان تێچووی چارەسەرەکە
بدەن
ر.ئ.