شارێکی رۆمانی دۆزرایەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو
هەزار ساڵ و تیایدا چەندین گۆزە و خشڵی گرانبەهای تێدابووە.
ماڵپەڕی "زە سەن"ی بەریتانی لەسەر ئەم دۆزینەوەیەی
شوێنەوار ناسەکان دەڵیت:
ئەم شارە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا
و شوێنەکەی لەسەر سکەی شەمەندەفەری HS2 نێوان شاری بەریتانیا و
بێرمینگهامە.
شایەنی باسە کە شوێنەوارناسەکان ژمارەیان ٨٠ کەس بووە
و بۆ ماوەی ساڵێکە لە سەرقاڵی هەڵکەندنی ئەو
ناوچەیەن.
لەناو ئەم شارە دۆزراوەدا دەفری شووشەیی، گۆزەی رەنگاورەنگ،
خشڵ و زێری گرانبەهای تیادا بووە.
بەڕێوبەری ئەم پرۆژەیە لە مۆزەخانەی لەندەن "جەیمس
وێست" لە لێدوانێکدا لەسەر ئەم دۆزینەوەیە دەڵێت" دۆزینەوەی ئەم شارە رۆمانییە
دەستکەوتێکی زۆر گەورەیە بۆمان چونکە زۆر شتمان پێ دەڵێت لەسەر ئەو کەسانەی پێشتر
لێرەدا ژیابوون.
لەدوای دۆزینەوەی ئەم شارە لەدوای ساڵی ٢٠١٨ وە شوێنەوارناسەکان
توانیویانە زیاتر لە شوێنەواری کۆن بدۆزنەوە.
ر.ئ