ڤیدیۆ.. ژنێک لە کاتی نوقمبوونی ئۆتۆمبێلەکەیدا وێنەی سێڵفی دەگرێت

PM:04:00:19/01/2022

14076 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی کەنەدی رووبەرووی رەخنەی توند بووەوە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی نوقمبوونی ئۆتۆمبێلەکەی لە ناو رووبارێکی بەسووتدا سەرقاڵی وێنەی سێڵفی خۆی و ئۆتۆمبێلەکەیەتی.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی، ژنێکی کەنەدی پێش ئەوەی خەڵکی ناوچەکە رزگاریی بکەن لەو کاتەدا لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکەی وەستاوە و وێنەی سێڵفی دەگرت، کە ئۆتۆمبێلەکەی خەریکبوو نوقمی رووباری ریدۆ دەبوو لە ئۆتاوای کەنەدا، رووبارەکەش بەستبووی، وێنە سێڵفیەکەی بە زەردەخەنەوە دەگرت.

پێش ئەوەی تەواوی ئۆتۆمبێلەکە نوقم بێت خەڵکەکە ژنەکەیان رزگار کردبوو، ئۆتۆمبێلی ژنەکەش بە تەواوی نوقمی رووبارە بەستووەکە بووە.

پۆلیسی ئۆتاوا لە تویتێکدا نوسیوویانە "خۆشبەختانە هیچ کەسێک زیانی پێنەگەیشتووە، دانیشتووانی ناوچەکە کارێکی باشیان کردووە و خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیان رزگار کردووە، جارێکیتر ئاگادارتان دەکەینەوە رۆشتن بەسەر رووبارە بەستووەکەدا سەلامەت نییە و پێویستە لەم وەرزی زستانەدا زیاتر ئاگاداربن".

ئ.ل