زۆربەی خەڵکی لە تەمەنی منداڵیدا هەندێک کاریان کردووە
کە پێکەنیناوی بوون، لە گەورەیدا ئارەزووی دووبارەکردنەوەی دەکەن یاخود جێگەی
پێکەنینیانە کە بۆ ئەو کارەیان کردووە.
ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی بە وێنەی ئاماژەی بە هەندێک
لەو کارانە کردوو کە بە منداڵی کراون و پێکەنیناوی بوون، ئەوانیش:
یەکەم: لاستیکی کوژانەوەی قەڵەم بە نوکی قەڵەم کونیان
تێدەکرد.
دووەم: قەڵە جافە رەنگاوڕەنگەکان هەوڵت دەدا هەموو
ڕەنگەکانی بە یەکجار بەکاربهێنیت.
سێیەم: یاری خلیسکێنە بە پێچەوانەوە بەکاردەهێنا.
چوارەم: تەنیا نەوەی حەفتا و هەشتاکان لەم وێنە
تێدەگەن،، ئەویش بە توندی دەیاندا بە شاشەی تەلەفزیۆنەکە.
پێنجەم: ئەوەی منداڵ دڵی پێ خۆشبوو دروستکردنی کاتژمێر
بوو لەسەر دەستیان.
شەشەم: لەبەردەم پانکە هاوارت دەکرد بۆ ئەوەی گوێت لە
گۆڕانی دەنگت بێت.
حەوتەم: ئەو بسکویتانەی دوو پارچەبوون و ناوەکەیان کرێمی
تێدابوو، سەرەتا کرێمەکەت دەخوارد.
هەشتەم: بڕواناکەم هیچ منداڵێک وێنەی شاخ و ماڵ و خۆری نەکێشابێت.
نۆیەم: بە منداڵی ئارەزوویەکی زۆر هەبوو بۆ کونکردنی
نایلۆنی سەر دەبەی ساردی.
ئ.ل