ئەگەر تۆ دەتەوێت بەراستی سارێژ بیتەوە وجیابوونەوەکەتلەبیر بکەیت، ئەوا دەبێت پلانێکی باش
دابنێت بۆ ئەوەی ئازار نەچێژیت.
بۆیە
باوەر بوایە بەپێی ماڵپەڕی"برایت ساید" ئەم ڕێگایانە لەوانەیە یارمەتیدەربێت
بۆ لەبیرکردنی خۆشەویستە کۆنەکەت و لە ئازار دوور دەکاتەوە:
کاتێک بۆ ماتەمینی دابنێ:
مێشکمان کاتێک جیادەبینەوە پەیوەندی بە
ئازارەوە دەکات، لەڕاستیدا ئازاری دەروونی دەکرێت زۆر ناخۆش بێت، بۆیە باشە کاتێک
بۆ ماتەمینی دابنێت و لەکۆتایدا ئەوە قبوڵ بکەیت کە هەموو شتێک کۆتایی پێهاتووە
ئەو پەیوەندییەی هەتانبووە بە نموونەیی و چاک
مەزانە:
دوای جیابوونەوە، ئێمە لایەنە خراپەکانمان بیر دەچێتەوە، بەشە خۆشەکەی پەیوەندیەکە زۆر بەڕۆمانسی
دادەنێین وخۆشەویستە کۆنەکەمان بە کەسێکی نموونەیی لەقەڵەم دەدەین.
لەبری بەرز نرخاندنی ڕابردوو، ئەو شتانە بیرخۆت
بهێنەرەوە کە پەیوەندیەکەتان سەرینەگرتووە لەسەری.
کێشە وخرپاکەکانی خۆشەویسستە کۆنەکەتت بیر
بێتەوە و هەرکاتێک زانیت بەپەرۆشیت بۆی ئەو شتانەت بیر بێتەوە و بزانە ئەو شایەنی
ئەوە نییە.
کەسیکی باشتر و پاڵپشتکەرێکی دیکە بدۆزەرەوە:
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە زۆر قورسە
خۆشەویستە کۆنەکەت لەمێشکت دەرکەیت، بەتایبەت کە هەمیشە تۆ پشت پێی بەستووە.
بۆیە هەوڵبدە بیرکردنەوە و مێشکت بۆگۆڕیت و
کەسێکی دیکە بدۆزیتەوە کە نزیک بۆێت بۆت وهاوکاریت بکات دەکرێ دایک و باوک بێت،
خوشک و برا بێت، دەتوانن یارمەتیت بدەن کە بیرت بێت خۆدی خۆت خۆشبوێت
داوای هاوڕێیەتی ڕەفز بکەرەوە:
لەوانەیە پێت بڵێن کە دەیانەوێت وەک هاوڕێ
بمێنەوە لەگەڵتدا، بەڵام نەخێر ناتوایت ببیت بەهاوڕێی و خۆشت دەزانیت، فێڵ لەخۆت
مەکە. ئەگەر لەسەر شتێکی باش بێت یاخود خراپ کەجیانبوونەتەوە ئەوا ناتوانیت بە
هاوڕێ بمێنیتەوە، ئەم پەیوەندیە هاوڕێتییە لە ئازار هیچی تر پێنابەخشێت.
هەموو پەیوەندیەک لەگەڵیدا بپچڕێنە:
کاتێک دەزانیت ئیتر خۆشەویستەکەت لەگەڵتدا
نییە، پێویست ناکات پەیوەندیت بمێنی پێوەیەی و ژمارە تەلەفونەکەیت لابێت، نە ئیمێڵ
نە نامە ، نە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، ئەگەر ئەمانە سوودی نەبوو ئەوا هەوڵبدە بلۆکی
بکەیت.
لەو شتانە دوور بکەوەرەوە کە ئەوت بەبیر
دەهێنێتەوە:
ئەو کەرەستەو شتەنی ئەوت بەبیر دەهێنێتەوە
بیانشارەوە یاخود بیدە بەخەڵک. یاخود نامە ، رەسم ، هەرشتێکی دیکە کە ئەوت بەبیرد
دەهێنێتەوە.
خولیایەکی نوێ بۆخۆت بدۆزرەوە:
بۆ ئەوەی ئەو هەست و سۆزانە لەبیر بکەیت ئەوا
باشترە خولیایەکی دیکە بدۆزیتەوە کە چێژی لێ ببینیت، وەک وانەی مۆسیقا، گروپی کتێب
خوێندنەوە، یاخود هەر خولیایەکی دیکە کە لەو هەستانە بە دوورت دەگرێت.
ر.ئ