بەگوێرەی پسپۆرانی گەردوونی چوار بورج لە ساڵی ٢٠٢٢دا ژیانیان بە تەواوی
دەگۆڕێت و زیاتر لە کەشی رۆمانسیدا دەژین، چەندین دەرفەتی گونجاو و دڵخۆشکەر دێتە ڕێگەیان.
ماڵپەڕی لوبنان٢٤ لەو بارەیەوە ئاماژەی بە چوار بورج کردووە کە لە ٢٠٢٢دا
ژیانیا دەگۆرێت و کەشی رۆمانسیان زیاد دەبێت، ئەوانیش:
کاوڕ:
هاوبەشی ژیانیان دەدۆزنەوە بۆ ئەوانەی کە سەڵت و دڵخۆش دەبن و کاتی رۆمانسی
زۆر بەسەر دەبەن، ئەوانەی هاوسەردارن زیاتر لە هاوسەرەکانیان نزیک دەبنەوە و
خۆشەویستیان زیاد دەکات، متمانە بەخۆبوونی ئەم بورجە زیاد دەبێت و لە ئەنجامدانی پرۆژەکانیان
سەرکەوتوو دەبن.
دووانە:
لە ٢٠٢٢دا دەرگای خۆشیان لێدەکرێتەوە و چەندین سوپرایزی گەورە دەکرێن و
هەست بە ژیانەوە و دڵخۆشی دەکەن، گرژی و بێزارییەکانی رابردوویان نامێنێت و زیاتر
لە خۆشەویستەکانیان نزیک دەبنەوە، ئەوانەی بورجی دووانەن و سەڵتن لەم ساڵدا
دەرفەتی زێڕین دێتە پێشەوە بۆ پەیوەندیی سۆزداریی دۆزینەوەی کەسە گونجاوەکە.
تەرازوو:
لەم ساڵانەی دووایدا ژیانی سۆزدارییان خراپ بووە و قورسایی زۆریان لەسەر
شان بووە، بەڵام لە ٢٠٢٢دا قورساییەکان نامێنن و ئەو کەسە دەدۆزنەوە کە دڵخۆشیان
دەکات، خێزاندارەکانیش بەسەر گرفتەکانیان زاڵدەبن و بەختەوەر دەبن.
سەتڵ:
لە ٢٠٢٢دا لە کەشێکی رۆمانسی وادا دەژین کە پێشتر پیایدا تێنەپەڕیوون، هاوسەرداران
زیاتر لە سروشتیی یەکتر تێدەکەن و هاوسۆزدەبن بۆ یەکتر و ژیانیا جێگیر و خۆشدەبێت،
ئەو کەسانەی سەڵتن دەرفەتێکی گونجاو دێتە پێشەوە و لایەنی سۆزدارییان باش دەبێت و
ئەنجامی گەورە بەدەستدەهێنن.