بوکێکی میسری دوای
چەند کاتژمێرێک لە تێپەڕبوونی ئاهەنگی گواستنەوەکەی گیانیلەدەستداوە، ڤیدیۆ و
هۆکاری مردنەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی هەبووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی
عەرەبیە، هاجەر ئەو بوکەیە خۆشییەکەی بەردەوام نەبووە و چەند کاتژمێرێک دوای
ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی گیانیلەدەستداوە، خۆشییەکەی درێژەی نەکێشاوە و دوای
ماوەیەکی کەم لە پۆشینی عەزییە سپییەکەی کفنی سپی لەبەرکراوە.
ئاماژە بەوەکراوە،
زاوا رایگەیاندووە کە هاوسەرەکەی لە خۆشی‌دا گیانیلەدەستداوە، بەڵام لەدوای راپۆرتی
دادوەری دەرکەوتووە هۆكاری مردنی هاجه‌ر
بەهۆی دزه‌پێكردنی غاز بووە له شوقه‌كه‌یاندا.
ئیسلام هاوسه‌ری هاجه‌ری
كۆچكردوو ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له ده‌ره‌وه‌ی میسر كاری كردووه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ میسر ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هاجه‌ر هاوسه‌رگیریی كردووه .