چۆنییەتی ئامادەکردنی ساوەری زەرد

PM:12:53:18/01/2022

3876 جار خوێندراوەتەوە

ساوەر یەکێکە لەو خواردنانەی کەبە چەندین شێوازی جیاواز ئامادە دەکرێت، بە هەر جۆرێك بکرێت تام و چێژێکی تایبەت بە خۆی هەیە.

لاپەڕەی "خۆشترین خواردن" لە فەیسبووك بەم جۆرە ئاماژەی بە شێوازی دروستکردنەکەی کردوە:

کەرستەکان:

سێ پەرداخ ساوەر

لەگەڵ چوار پەرداخ ئاو

رۆن بەپێی پێویست

کەوچیکێکی زەڵاتە خوێ

کەمێك بیبەری رەش

کەمێك زەردەچەوە

سنگی مریشک

پیاڵەیک شەعرییە

کەمیک لەتکەنۆک

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا رۆن بهێنە و گەرمی بکە ئینجا سنگی مریشکەکە کە ورد کراوە تێی بکە کردووە تێ دەکەین و دواتر بیبەر و خوێ زەردەچەوەی تێبکە.

ئینجا شەعرییەکەشی تێدا سور بکەرەوە.

دواتر چوار پەرداخ ئاوی تێبکە تا دەکوڵێت.

ئینجا ساوەرەکە بشۆرەوە و تێی بکە، بیکوڵێنە تا ئاوەکەی هەڵدەمژێت، ئینجا کزی بکە تا نەرم دەبێت، دواتر دەتوانیت بەئارەزووی خۆت کشمیش یان بادەم بکەیت بەسەریدا.