لە حاڵەتێکی دەگمەندا.. گۆلکێك بە سێ چاوەوە لەدایكبووە

AM:11:50:18/01/2022

1388 جار خوێندراوەتەوە

لە هەرێمی راجناندجاونی هیندی بەم دواییانە گۆلکێك لەدایكبووە کە سێ چاوی هەیە.

لەدایكبوونی ئەم گۆلکە بە چاوێکی زیادە و چوار کونە لوتەوە، بووەتە مایەی سەرسوڕمانی دانیشتووانی گونفی چهاتیسجاری کە دەکەوێتە هەرێمی راجناندجاون، و ئەمەش بە موعجیزە دادەنرێت لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز"دا باسکراون.

ئەمەش وایکردووە خەڵك لە گوندەکانی دەورووبەرەوە بچن بۆ بینینی ئەو گۆلکە، وێرای ئەوەی چەندین لێکدانەوەی جیاوازیان بۆکردووە، بەڵام پزیشکێکی ڤێرتەرنەر ئاشکرایکردووە کە ئەمە تەنها تێكچوونێکی جیناتییە و زیاتر نیە.

هەروەها پشکنینە پزیشکییەکان ئاشکرایان کردووە کە تەندروستی جەستەیی ئەو گۆلکە باشە و هیچ نەخۆشییەکی نیە، جگە لەو چاوە زیادەیەی هەیەتی.