بۆچی زۆربەی منداڵان لە شەودا لەدایک دەبن؟

PM:05:00:07/01/2022

85740 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی خێزانەکان ئەو چیرۆکانەی دەیگێڕنەوە لەسەر کاتی منداڵبوون هەموویان لە شەودا براونەتە نەخۆشخانە و منداڵەکەیان بووە، توێژینەوەیەکیش باسی هۆکارەکان لەپشتی ئەمەوە دەکات.

ماڵپەڕی "برایت ساید" باسی ئەوە دەکات ئایا زانست چۆن باسی منداڵبوون لە شەودا دەکات و بۆچی زۆربەی خانمان شەویان لێ دێت منداڵیان دەبێت هۆکارەکانیش ئەمانەن:

لەوانەیە بەهۆی بنچینەی مرۆڤایەتییەوە بێت لە کۆنەوە تا ئێستا:

لەوانەیە هۆکاری پەرەسەندن بێت بۆیە منداڵەکانمان لە شەودا لەدایکبوون، بۆیە لە کۆندا پێیان پارێزراوتر بووە لە شەودا منداڵیان ببێت، کە هەموو خەڵکی هۆزەکان کۆبوونەتەوە و دایکەکە هەستی بە پارێزراوی کردووە و ترسیان لە ئاژەڵە کێوییەکان نەبووە.

جەستەی دایکەکە لەوانەیە هۆکار بێت:

هۆرمۆنەکان رۆڵێکی گەورە دەبینن لەوەی منداڵەکان لە شەودا لەدایک ببن، هۆرمۆنی میلاتۆنین هۆرمۆنێکی جیاوازە کە رێگە دەدات بچینە خەوێکی قووڵەوە و یارمەتی هاتنە دەرەوەی منداڵیش دەدات.

زۆرکات ژنی دووگیان زۆر ئەستەم دەبێت لای کە خەوی لێبکەوێت، بەڵام رێژەی میلاتۆنین لە کۆتایی سکپڕیدا زۆر زیاد دەکات، بۆیە هۆرمۆنەکە رێژەکەی بەهێزتر دەبێت کە لەگەڵ هۆرمۆنی منداڵبوون و ئۆکسیتۆسیندا  یەکدەگرێت.

شێوازی منداڵبوونی دایکەکەش دەکرێت هۆکار بێت:

بەپێی توێژەران زۆربەی کەسەکان منداڵیان لەنێوان یەک و حەوت و هەشتی بەیانیدا دەبێت، ئەمە باوترین کاتەکانی منداڵبوونە.

زاناکان شیکردنەوەیەکیان هەیە بۆ ئەم یاسایە، ئەوانەی بە سروشتی منداڵیان دەبێت بەبێ نەشتەرگەری لەنێوان شەو و رۆژدا منداڵیان دەبێت، بەڵام ئەوانەی بە شێوازی C-Section منداڵیان دەبێت زۆربەیان لە بەیانیاندان.

 

 ر.ئ