هەوکردنی لەوزەتێنەکان لە منداڵ گرفتێکی تەندروستیی باوە و دوای چەند
هەفتەیەک و بە وەرگرتنی چارەسەر منداڵ باش دەبێتەوە، زیاتر بەهۆی هەڵامەت و
ئەنفلۆوەنزاوە توشیدەبن.
ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیی تایبەت بە منداڵ ئاماژەی
بە دیارترین نیشانەکانی هەوکردنی لەوزەتێنەکان کردووە لە منداڵ، ئەمەش بۆ ئەوەی
باوان بەهەڵە چارەسەری منداڵەکەیان نەکەن و گرفتەکەیان بزانن، نیشانەکانیش بریتین
لە:
یەکەم: هەستکردن بە گرژی جەستە و ئارەقکردنەوە.
دووەم: کۆکەی توند.
سێیەم: تا
چوارەم: ئازار لە روخسار و قورگدا.
پێنجەم: دەنگ گیران و تێکچوونی تۆنی دەنگ.
شەشەم: ئازارێکی سوک لە جەستەدا.
حەوتەم: سوربوونەوە و ئاوسانی لەوزەتێنەکان.
هەشتەم: داکەوتنی چاو و بێهێز دەرکەوتنی چاو.
نۆیەم: پژمینی بەردەوام.
ئ.ل