پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

AM:10:35:06/12/2021

29148 جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

كاور 21/3 - 19/4

ئەمڕۆ باس لە هەلومەرجی پڕۆفیشناڵ و پتەو و نایاب دەکرێت، ئەوەی دەستت پێکردووە گونجاو و بەردەوام دەبێت بەتایبەت ئەگەر بە کار و چالاکی خۆت پارێزگاری لێبکەیت.

گا 20/4 - 20/5

هەورێکی ڕەش رەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، بەڵام شتەکان بە زوویی دەگەڕێنەوە بۆ باری ئاسایی خۆیان و باشتر لە جاران دەبن.

دووانە 21/5 - 21/6

ئەمڕۆ باس لە لێکۆڵینەوەیەکی باش و بڕیارێکی گرنگ دەکرێت لە کارکەتدا کە ڕەنگە ستانداردەکان قبوڵ بکرێت و بۆچوونی خاوەنکارەکانیشت بۆ باشتر بگۆڕێت.

قرژاڵ 22/6 - 22/7

تۆ نیگەرانت لە هاوبەشێک، تۆ سەرلێشێواویت، بیر لەوە ناکەیتەوە، و سەرنج لەسەر شتە گرنگەکان بدەیت.

شێر 23/7 - 22/8

بابەتێك کە پەیوەندی بە هاوبەشی ژیانتەوە هەیە نیگەران و قەلەقت دەکات و مێشکت سەرقاڵ دەبێت پێوەی، بیری لێمەکەرەوە و تەرکیز بخەرە سەر بابەتە گرنگەکان.

فەریك 23/8 - 22/9

لە ئەمڕۆوە دەورەدەدرێیت بە کۆمەڵێك هاوپیشەی باش و شکست ناهێنیت لە کارەکانتدا، بەڵام بە هیچ شێوەیەک سەرکێشی بە سەلامەتیتەوە مەکە.

تەرازوو 23/9 - 22/10

پەیوەندییە سۆزدارییەکەت بەرەو بارێکی جدیتر دەڕوات، بەڵام ئەمە کەمێك دۆخەکە قورس دەکات و رەنگە ناچارتبکات هەندێك رەفتار بکەیت کەلە سروشتی تۆدانیە.

دووپشك 23/ 10-21/11

ئەمڕۆ هەلی تەمەن دێتە بەردەمت بۆیە هەوڵبدە لەدەستی نەدەیت، بەڵکو سوودی لێببینە بۆئەوەی خەونەکەت بەدی بهێنیت دوای ئەو هەموو ساڵە کە هەوڵت بۆیداوە.

كەوان 22/11 - 21/12

تێوەگلانی کەسانی تر لەپەیوەندییە سۆزدارییەکەت زیاد دەبێت ئەمەش شتەکان خراپتر دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی کۆتایی پێهێنانی هەموو شتێك، بەڵام هۆشیاریتان و وریاییتان ڕێگە بەوەنادات.

گیسك 22/12 - 19/1

ئەم ڕۆژە چەند چارەسەرێکی داراییت بۆ دابین دەکرێت و دۆخی ماددیت دەگۆڕێت و دەچیتە سەر رێگەی سەرکەوتن.

سەتڵ 20/1 - 18/2

رێگە مەدە هیچ کەسێك تێکەڵ بە پەیوەندیت ببێت لەگەڵ هاوبەشی ژیانتدا چونکە ئەمە بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات رەنگە بگات بە ڕاددەیەك کە هەموو شتێك خراپتر ببێت.

نەهەنگ 19/2 - 20/3

رەنگە ئەمڕۆ بارودۆخەکان ئاڵۆزتر ببن، پەلە مەکە لە جێبەجێکردنی هیچ بڕیارێکدا کە دواتر لێی پەشیمان دەبیتەوە.