سێ بورج زیاتر لە کەسانی تر روبەڕووی جیابوونەوەی هاوسەریی دەبنەوە

PM:09:57:05/12/2021

31996 جار خوێندراوەتەوە

جیابوونەوە لە ژیانی هاوسەریی هۆکاری جیاوازی هەیە، بەڵام باوترین هۆکارەکانی تێنەگەیشتن لە یەکتری و گۆڕانی هەستی یەکێکیان و خیانەتی هاوسەرییە.

ماڵپەڕی herzindagiی هیندی لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، جگە لە هۆکارەکانی جیابوونەوە کە باون لە نێو هاوسەراندا، هەندێک کاتیش بەردەوامبوونی جیابوونەوەی سۆزداریی و هاوسەرگیریی دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندی لەدایکبووانی بورجەکان، بە گوێرەی زانایانی بواری گەردوونی سێ بورج زیاتر لەوانی تر ڕووبەڕووی جیابوونەوەی هاوسەریی دەبنەوە، ئەوانیش:

بورجی گا:

بەردەوام حەز دەکەن کۆنترۆڵی ئەوانی تر بکەن بەتایبەت هاوبەشی ژیانی، هەر بۆیە حکومدانی کوێرانە لەسەر بەرامبەرەکەی و زیادەڕەویکردن لە کۆنترۆڵکردنی و گرنگیدانی زۆر بە کارەکانی، زیان بە ژیانی خێزانی دەگەیەنێت و پەیوەندییە سۆزدارییەکەی درێژە ناکێشێت.

بورجی شێر:

بەردەوام بە ساردی لە ژیانی خێزانی و سۆزداریی دەڕوانێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆنترۆڵی هاوبەشی ژیانی دەکات و دەبێت هەموو شتێک بە قسەی ئەو بێت و بەبێ گەڕاندنەوە بۆ ئەو هیچ کارێک ناکرێت، بەردەوامیش هاوبەشی ژیانی پشتگوێ دەخات وگرنگی پێنادات لە بەرامبەردا گرنگی بە شتی تر دەدات.

بورجی نەهەنگ:

بە کەسانێکی خۆپەرست ناسراون و گرنگی زۆر بە هاوبەشی ژیانیان یاخود خۆشەویستەکانیان نادەن، هەر ئەمەش وادەکات هاوبەشی ژیانی بیر لە جیابوونەوە بکاتەوە.

ئ.ل