شەش هۆکار وادەکەن بترسیت لەوەی بچیتە پەیوەندییەکی نوێوە

PM:06:17:05/12/2021

6592 جار خوێندراوەتەوە

هەموو کچێك خەون بەوەوە دەبینێت کە لە چیرۆکێکی خۆشەویستی راستەقینەدا بژی لەگەڵ کەسێکدا کە خۆشی بوێت و رێزی بگرێت و وایلێبکات هەست بە دڵخۆشی و ئارامی بکات.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆر لە کچان هەن کە دەترسن لەوەی بچنە پەیوەندی سۆزدارییەوە و بەردەوام لەو دۆخە رادەکەن، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێك دەگەڕێتەوە، وەك ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا دیاری کردوون، بەم جۆرە:

١. دەترسیت لەوەی دووبارە تووشی شۆکێکی عاتیفی و بێهیوایی ببیتەوە.

٢. دەترسیت لە لەدەستدان، چونکە ژنان کاتێك یەکێکیان خۆشدەوێت ئارەزوو دەکەن نزیکیان بمێنێتەوە، نایانەوێت لەدەستی بدەن، بۆیە دەترسن لەوەی بچنە پەیوەندییەکی نوێوە.

٣. کەسایەتی بەهێز یەکێکە لەو رێگرانە چونکە وادەکات بترسن لەوەی خۆشەویستی وایان لێبکات کەسایەتیان لاواز ببێت.

٤. دەترسن لە دووبارە بوونەوەی تاقیکردنەوەیەکی قورس، چونکە لە رابردوودا بەهۆی کەسێکەوە بریندار بوون.

٥. دەترسن لەوەی ئازادی لەدەست بدەن، چونکە هەندێك لە پیاوان دەست بەسەر ژیانی ئەو ژنەدا دەگرن کە لەگەڵیاندا دەژی.

٦. دەترسن لەوەی رێز لە هەستەکانیان نەگیرێت و بە کەم بزانرێت.