زاناکان پێشنیار دەکەن.. دەبێت کات بۆ ئەم شتە تەرخان بکەیت

AM:11:25:05/12/2021

3536 جار خوێندراوەتەوە

زاناکان داوامان لێدەکەن زۆر گرنگە کاتێک بۆخۆمان تەرخان بکەین، بۆ ئەوەی تیایدا هیچ شتێک ئەنجام نەدەین، بەمەش سوودی زۆر دەبێت بۆمان.
گۆڤاری ئەمەریکی" فاست کۆمپەنی" ئامەژەی بەوەداوە مرۆڤ ناتوانێت هەمووکات لە ئیشکردن و بیرکردنەوەدا بێت، مرۆڤەکان رۆبۆت نین، مێشکیان پێوسیتی بە سارێژبوونەوە و چاکبوونەوە هەیە.

مەبەستی "کاتی سارێژبوونەوە" لای سەرچاوەکە ئەوەیە، مرۆڤ کاتێک بەتەنیا بەسەر بەرێت لەگەڵ خۆیدا، لەوکاتەدا هیچ ئامانجێک دانەنێتسەرنج ناخاتە سەر هیچ شتێک.

نوسەری ئەم راپۆرتە "جەی دیکست" کە براوەی نووسینی زانستییە وتی" بۆ چەندین ساڵ، وامزانی کاتی پشوو واتا وازهێنان لە ئیش و تەمەشاکردنی تەلەفیزۆن یان یاریکردن یان خوێندنەوە، بەڵام لەڕاستیدا کاتی پشوو واتا "هێچ نەکردن" و تەرکیزکردنە سەر "هیچ"
وتیشی" تەماشاکردنی فیلم و زنجیرەکان، و چوونە ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، یان چوون بۆ هۆڵی لەشجوانی، ئەمانە بە کاتی پشوو هەژمار ناکرێن، چونکە پیویستیان بە تەرکیزی زۆرە.

"جەی" وتیشی " بۆم دەرکەوت گرنگترین شوێن بۆ پشوودان ئەو کاتەیە لەناو توالێدا بەسەری دەبەیت، بەڵام هەندێ چالاکی دیکەش وەک قاپشتن، چوونە ناو سروشت دەتوانن هەمان ئامانج بپێکن".

هەروەها ڕوونیشی کردەوە "هەندێ توێژینەوە دەریانخستووە کاتێک مێشک دەوەستێت لە ئەنجامدانی شتەکان، ئەوا زۆر گرنگە بیر لە ڕێگەیەک بکەینەوە بۆ چالاکردنەوەی.

ر.ئ