بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن،
رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت
و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
تا دەتوانیت هاوکاری خەڵک بکە، ئەگەر
داواشیان لێنەکردی، پێشینەی کارەکانت بزانە و کاتەکانت رێکبخە. ئەمڕۆ دەکرێ شتانێک
رووبدەن کاریگەری لەسەر هەموو کەسانی چواردەورت هەبێت.
گا 20/4 - 20/5
ئەو گەشتەی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەتدا
ئەنجامی دەدەیت، لە کێشە و خەمەکان رزگارت دەکات، ئەم هەلە لەدەست خۆت مەدە. ئەو
هەواڵەی لە هاوڕێیەکتەوە دەیبیستیت دەکرێت رۆژەکە تا شەو خەمبارت بکات.
دووانە 21/5 - 21/6
ئەو فشارە دووربخەرەوە لە ئیشەکەت هەستی
پێدەکەیت، دەکرێ بیر لە خواردنی نانی ئێوارە بکەیتەوە لەگەڵ هاوڕێیەدا، سەرسام
مەبە ئەگەر هاوڕێیەکت لەناکاو سەردانی ماڵەوەتانی کرد.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
لەوانەیە ئەم نیوەڕۆیە کەسێک پێشنیاری
پرۆژەیەکت بۆ بکات، کاتی خۆت وەرگرە و بیری لێبکەرەوە پێش ئەوەی رەتیبکەیتەوە، ئەوزانیاریارییانەی دەستت دەکەوێت لەلایەن
کەسێکەوە ئەمڕۆ سوودی زۆری دەبێت لە داهاتوودا بەتایبەتی لە ژیانی تاکە کەسیتدا.
شێر 23/7 - 22/8
ئەگەر ئەمڕۆ هەستت بە دووڵدی کرد لە کارەکە،
کۆڵمەدە چونکە ئەم شتانە ئاساییە روودانیان، سەبر بگرە و سبەینێ هەبوو شتێک باشتر
دەبێت.
فەریك 23/8 - 22/9
ئەگەر پێویستت بە گفتوگۆکردن هەبوو، با
لەگەڵ خۆشەویستەکەدا بێت، کاتە بەتاڵەکانت لەگەڵ خۆشەویستاندا بەسەربەرە.
تەرازوو 23/9 - 22/10
یەکێک لەهاوڕیکانت پێشنیاری چوون بۆ شوێنێکت
لێدەکات، ئەگەر حەزت بەو بیرۆکەیە هەیە هەبوو، دەبێت سەرەتا تەماشای پلانەکانت
بکەیت بزانیت کاتی بەتاڵت هەیە بۆ چوون بۆ ئەو شوێنە یان نا.
دووپشك 23/ 10-21/11
هەمڕۆ هەوڵدە هێمن بیت، ئیشەکانت بکە و بیر
لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانت مەکەرەوە.
پێش ئیشکردن هەوڵبدە پلان بۆ هەنگاوەکانی
داهاتووت دابنێیت، بیرۆکەی تەندروست بڕیاری چاکی لەدوا دێت.
كەوان 22/11 - 21/12
بەهرەی هونەری زۆر چاکت هەیە و دەتوانیت لە کاتە
بەتاڵەکانتدا بەکاریان بهێنیت، دەکرێ لە داهاتوودا ئەو بەهرەیە ببێتە سەرچاوەی
داراییت، بۆیە دەبێت پەرەی پێبدەیت.
گیسك 22/12 - 19/1
بەردەەوام کار مەکە، ماوە ماوە پشوو
وەربگرە، وەرزشکردن زۆر یارمەتیت دەدات و هەستکردن بەئازار و ماندوێتی کەم دەکاتەوە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
کاتێک دەتەوێت بە شێوەیەکی تر مامەڵە لەگەڵ
کەسانی تر بکەیت، چەندین بەربەستت تووشدەبێت، دەبێت ئەوەی پلانت بۆ داڕشتووە
ئەنجامی بدەیت بەتایبەت ئەگەر زانیت پلانەکەت زۆر باشە.
پێشبینی دەکرێت خۆشەویستەکەت لەناکاو بگەڕێتەوە
بۆلات ئەمڕۆ.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ئەو ئۆفەرەی چەندێکە چاوەرێی دەکەیت ئەمڕۆ
بەردەست دەبێت بۆت، ئەگەر ئەوە نەبوو کە چاوەڕێت دەکرد، ئەوا زۆر خەمبارت دەکات و ژیانی
دەروونیت تێک دەدات، دەکرێ هەندێ لە ئامێرەکانی ناو ماڵەکەت لەکار بکەوێت و بچیت
چاکیان بکەیتەوە.
ر.ئ