زۆرن ئەوانەی کە دەیانەوێت جەستەیەکی رێك و
جوانیان هەبێت، ئاسانترین رێگەش بۆ گەیشتن بەوە بریتییە لە رێکخستنی سیستمی خواردن
و هەڵبژاردنی خواردنی تەندروست.
ماڵپەڕی "ویب طب" تایبەت بە بابەتە تەندروستییەکان
ئاماژەی کۆمەڵێك لەو خواردنانە کردوە کە ئارەزووی خواردن کەمدەکەنەوە و یارمەتیت دەدەن
لە رۆژدا کەمتر خواردن بخۆیت، لەوانەش:
هێلکە:
لە باشترین خواردنەکانە کە بڕێكی زۆر ماددەی خۆراکی
بە جەستە دەبەخشێت، وەك کالسیۆم و پرۆتین، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی
خواردن و برسییەتی و دابەزاندنی کێش.
قاوە:
خواردنەوەی فنجانێك قاوە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی
برسییەتی، چونکە هانی دەردانی هۆرمۆنێکی گرنگ دەدات لە هەناودا کە دەبێتە هۆی هەستکردن
بە تێری.
نۆك و نیسك:
ئەگەر دەتەوێت کێش داببەزێنیت و ئارەزووی
خواردنت کەمبکەیتەوە دەتوانیت لە بەیانیاندا پاقلەمەنییەکان بخۆیت، چونکە کالۆریان
کەمە و دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و پرۆتینەکان.
شۆکولاتەی رەش:
یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە تێری و کەمکردنەوەی
ئارەزووی خواردن، هەروەها دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسیدەکان.
ماسییەکان:
خواردنی ماسی یارمەتیدەرە بۆ دەردانی هۆرمۆنی لێبتین
کە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.