هێل یەکێکە لەو بەهاراتانەی کە تام و چێژێکی خۆشی هەیە، دەکرێتە قاوە و چا و شیرینییەوە، لەگەڵ تامەکەیدا چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت.
ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی هێل کردووە بۆتەندروستی بەتایبەت بۆ ژنان، بەمجۆرە:
١. چالاکی ئەو جیناتانە کەمدەکاتەوە کە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوە و گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.
٢. دەوڵەمەندە بە ریشاڵە خۆراکییەکان کە دەبێتە هۆی دابەزینی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش و تەندروستی دڵ باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
٣. کێش کۆنترۆڵ دەکات بەهۆی بوونی ریشاڵ لە پێكهاتەیدا.
٤. رێگە لە تووشبوون بە دڵتێکەڵهاتن و رشانەوە دەگرێت، بەتایبەت دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
٥. بۆنی ناخۆشی دەم کەمدەکاتەوە و بۆنی هەناسە خۆشدەکات.
٦. ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە، بۆیە باشتروایە بخرێتە چاوە و رۆژانە بخورێتەوە.
٧. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.