درۆنێك دروستکراوە کە وەك باڵندە بەسەر دارەوە دەنیشێتەوە

PM:07:54:04/12/2021

3332 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێك ئەندازیار رۆبۆتێکیان دروستکردووە کە دەتوانێت وەك باڵندە بەسەر دارەوە بنیشێتەوە.

گۆڤاری " Science Robotic" ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرینەی باڵندەکان بەسەر دارەوە دەنیشنەوە و بە پەنجەکانیان خۆیان بە چڵی دارەکانەوە دەگرن، کاتێکیش کە دەیانەوێت دەست بە فڕین بکەن باز هەڵدەدەن و بە قاچەکانیان پاڵ بەخۆیانەوە دەنێن بەرەو سەرەوە.

ئەندازیاراین لە زانکۆی ستانفۆرد (ویلایەتە یەکگرتووەکان) بە سەرپەرشتی ویلیام رۆدریك ئەو بیرۆکەیەیان بەکارهێنا بۆ دروستکردنی رۆبۆتێك کە هەمان توانای هەبێت.

دیزاینەرەکان دەڵێن، "ئاسان نیە بتوانین کۆپی باڵندەیەك بکەیت کە دەتوانێت لەسەر دارێك بنیشێتەوە".

ئەو رۆبۆتە کە دروستکراوە و ناوی " SNAG"ی لێنراوە، لە کوادرۆکۆپتەر دەچێت، قاچە میکانیکییەکانی بە بەشی خوارەوەی جەستەیەوە بەستراوە، دەتوانێت بفڕێت و خۆی بە شتەکانەوە بگرێت، هەروەها دەتوانێت بنیشێتەوە لەسەر شتەکان، یەکەم دیزانی قاچەکانی رۆبۆتەکە سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە ئەندازیارەکان ناچاربوون بە نزیکی ٢٠ تاقیکردنەوەدا بڕۆن.

دەتوانرێت "SNAG" بەکاربهێنرێت بۆ توێژینەوە لەبارەی ژیانی سروشتییەوە، بەجۆرێك دەتوانێت لەسەر چڵی دارێك بنیشێتەوە و لەکاتی فڕیندا وزە بەکارنەهێنێت.