بۆچی هەندێك لە پیاوان هەستەکانیان دەشارنەوە؟

PM:06:58:04/12/2021

11712 جار خوێندراوەتەوە

ژنان زۆرینەی کات بەوە ناسراون کە هەستەکانیان دەردەبڕن، بەڵام پیاوان بێدەنگن و هەستەکانیان دەشارنەوە و باسی ناکەن، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێك دەگەڕێتەوە.

ماڵپەڕی "سیدتي" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو هۆکارانە کردووە کە وادەکەن پیاوان هەستەکانیان بشارنەوە و باسی نەکەن، بەم جۆرە:

١. باسکردن کێشەکە گەورەتر دەکات

پیاوان پێیان وایە کە باسکردنی کێشە وادەکات گەورەتر ببێت و لە قەبارەی خۆیزیاتری پێبدرێت، بۆیە بەلایانەوە باشترە کە هەستەکانیان بشارنەوە.

٢. سەلامەتی هەڵدەبژێرن

پیاوان کاتێك کێشەکانیان زیاد دەبێت زۆر بیردەکەنەوە و فشاری خوێنیان بەرزدەبێتەوە، بۆیە پێیان وایە کە باشتروایە بوەستن و هیچ نەڵێن بۆئەوەی پارێزگاری لە تەندروستییان بکەن و تووشی سترێسی زیاتر نەبن.

٣. کات بەفیڕۆ دەدات

بە پێچەوانەی ژنانەوە، پیاوان حەزیان لە بێدەنگیە، بێزاردەبن لە باسکردنی کۆمەڵێك شت و واهەست دەکەن کە کات بەفیڕۆدانە، بۆیە بێدەنگی هەڵدەبژێرن.

٤. رەفتار نەك وشە

پیاوان بە رەفتارەکانیان هەستەکانیان دەردەبڕن نەك بە قسەکانیان، بۆیە هەوڵبدە سەرنجی رەفتارەکانی بدەیت و بەوە لێی تێبگەیت.