بەشێک لە خەڵکی بەبەردەوام هەست بە برسێتی دەکەن و جگە لە ژەمە سەرەکییەکان
چەند جارێکی تر نان دەخۆن، کە هۆکارە بۆ قەڵەوی و تێکچوونی تەندروستیی لەش.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی هاف پۆستی ئەمەریکی کۆمەڵێک هۆکار لەپشت زیادبوونی ئارەزووی
نانخواردن و برسیبوونی بەردەوامەوەیە، کە پێویستدەکات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت
بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ئەوانیش:
- وشکبوونەوەی جەستە هۆکارە بۆ زیادبوونی ئارەزووی خواردن.
- پەیڕەویکردنی سیستمی خۆراکی خراپ، کە دەوڵەمەند نەبێت بە ماددە خۆراکییە
گرنگەکان وادەکات بەردەوام هەستی برسێتی زیاد ببێت.
- کەمخەوی، شەوان نوستن بۆ کەمتر لە پێنج کاتژمێر ئاستی هۆڕمۆنێك لە جەستەدا کەمدەکات،
کە بەرپرسە لە ئاگادارکردنەوەی مێشک لە تێربوون.
- پشتگوێخستنی ژەمەکانی خۆراک بەتایبەت لە ڕۆژدا، ئازاری گەدە زیاد دەکات و دەبێتە
پاڵنەر بۆ خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراک.
- هەستکردن بە دوودڵی و دڵەڕاوکێ، ئاستی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاد
دەکات، کە بەرپرسە لە هاندانی مێشک بۆ برسێتی.
- هەندێک جۆری دەرمان هۆکارە بۆ زیادبوونی ئارەزووی خواردن.