لە ڕووداوێکی دەگمەندا لەوڵاتی چین قازێک هێلکەیەکی نائاسایی دەکات

PM:01:08:04/12/2021

30320 جار خوێندراوەتەوە

 

وێنە و ڤیدۆکانی هێلکەی قازێکێکی رەساسی کە زەردێنەکەی ڕەشە پسپۆڕانی تووشی شۆک کردووە.

 

ماڵپەڕی" ئۆدیتی سێنتراڵ" بەم جۆرە باسی ئەمە دەکات:

وێنە و ڤیدیۆی هێلکەیەکی ڕەشی قازێک هەفتەتی پێشوو لەلایەن پیاوێک لە وڵاتی چین دادەنیشێت بڵاوبووەوە.

ئەم پیاوە ڕایگەیاند" وێنەکان تایبەتن بەقازێکی هاوڕێکەی و چەند هێلکەکەیەکی قازەکەی کردۆتە دیاری.

هێلکەکان لەڕووی قەبارەوە ئاسایی بوون، لەکاتی شکاندنی هێلکەکاندا سپێنەکەی رەنگی ئاسایی بووە بەڵام لەبری رەنگی زەردی زەردێنەکە، ڕەش بووە.

هەندێک دەڵێن دەکرێ قازەکە تووی خواردێت، بەهۆی زۆری میلانین تیایاندا، بەڵام دڵنیا نین لەمە و دەکرێ هۆکاری دیکەش هەبێت لە پشت ئەمەوە"

هەندێک لە پسپۆڕانی دیکەی چینی هۆکارەکەی بۆ پیسبوونی ژینگە دەگەڕیننەوە ودەڵێن ئەم دیاردەیە لەڕووی زانستییەوە مەحاڵە رووبدات.
ر.ئ