خانمە گۆرانی بێژی میسری"شیرین عەبدلوەهاب"
هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی پشتڕاستکردەوە و بە فەرمی لە هاوسەرەکەی جیابووەوە.
ماڵپەڕە عەرەبی و میسڕییەکان هەواڵێکیان
لەبارەی جیابوونەوەی "شیرین عەبدلوەهاب" وهاوسەرەکەی "حوسام حەبیب"
بڵاوکردەوە.
لەلایەن خۆشیەوە شیرین عەبدلوەهاب داوای لە پەیامنێر و رۆژنامەکان کرد رێز
لە ژیانی تایبەتی بگرن، هەواڵەکان بە راستی و دروستی بگەیەنن و بڵاوی بکەنەوە،
هەواڵی ناراست بڵاو نەکەنەوە کە ببێتە هۆی ئازاردانی ئەو.
وتیشی، "جیابوونەوەکە پێشتر روویداوە و هۆکاری جیابوونەوەکەی تایبەتە
بەخۆم و پێویست ناکات بچمە وردەکاری ژیانی تایبەتیەوە".
خانمە گۆرانی بێژ شیرین عەبدلوەهاب ئەوەشی خستەڕوو ، "رێزێکی تایبەتم
بۆ هەوادارەکانم هەیە، هەمیشە لە بارودۆخە ناخۆشەکاندا پاڵپشتییان کردووم
ئاماژەشی بەوەدا، "دەزانم ماوەیەکە لە هەوادارەکانم دابڕاوم، بەڵام بە
بەهێزی دەگەڕێمەوە و چەند پڕۆژەیەکی نوێم بەڕێوەیە کاریان لەسەر دەکەم و ملیۆنەها
هەواداری وڵاتانی عەرەب دڵخۆش دەکەم"